خهڵاتەکانی روانگە
فۆتۆگرافی
· هەر وێنەیەک نابێ کوالیتی لە ٣٠٠ دى پى اى (DPI) کەمتر بێت و دەبێت بە شێوازى جەى پى ئی جى (JPEG)، بەکوالیتى تەواو پێشکەش بکرێت.
· نابێ وێنەکە کارى فۆتۆشۆپى تیادا کرابێت و هیچ دەستکاریەک پەسند نییە.
· دەبێت ئەو وێنەیەی دەنێردرێت بەرهەمى ساڵى ٢٠٢٤بێت و نابێ پێشتر بڵاوکرابێتەوە یا نمایش کرابێت.
· تەوەرى بابەتەکان گشتییە (جیهانى منداڵان،کەلەپوور، ژینگە، سروشت،پۆرترێت،…هتد).
· هەر بەشداربوویەک دەتوانێت تەنها بە یەک وێنە بەشدارى بکات.
· فۆتۆیەکە دەبێت لە رێگای فۆرمی بەشداریکردن بنێردرێت.