خهڵاتەکانی روانگە
كورته فیلم
· بەشداریکردن تەنها لە رێگەى دەرهێنەرەوە دەبێت.
· پێویستە بەرهەمى پێشکەشکراو نوێ بێت و بەرهەمى ساڵی ٢٠٢٤بێت.
· نابێ ماوەى بەرهەم لە (١) خولەک کەمتر بێت و لە (٣٠) خولەک زیاتر بێت.
· ئەو بەرهەمانەى پێشکەش دەکرێن دەشێ بەهەموو فۆرماتێک وێنەیان تۆمارکرابێت، لە کاتى پێشکەشکردنیشدا پێویستە بە یەکێک لە فۆرماتەکانی (AVI, MP4, MOV) بن.
· نابێت دەرهێنەر بە هیچ شێوازێک ئاماژە بە ناوی خۆی بکات لە ناوەڕۆکی فیلمەکە،
· بابەتەکان هەموو ژانرێک لە خۆ دەگرن و مەرجەکە تایبەت نییە بە ژانرێکى دیاریکراو.
· کورتە فیلمی نێردراو نابێ پێشتر بڵاوکرابێتەوە یا نمایش کرابێت.
· کورتە فیلمەکە دەبێت لە رێگەی فۆرمی بەشداریکردنی تایبەت بە پڕۆژەکە بنێردرێت.
· لەگەڵ کورتە فیلمەکە دەبێ ئەم زانیاریی و پێویستیانەی تر بنێردرێن (٤ فۆتۆى فیلمەکە بە کوالیتیى بەرز، تایتل، ناوی نووسەر، ناوی دەرهێنەر، سینۆپس).