دەزگای روانگە پڕۆژەی کتێبی روانگە رادەگەیەنێت

لاوان | 15/1/2020
Rwanga Foundation Announces the Rwanga Book Project

بەرواری ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دەزگاى روانگە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر پرۆژەی کتێبی روانگەی راگەیاند بۆ هاندانى نووسەران بۆ بەشداریكردن لەڕێگەى نووسین. پڕۆژەكە كێبڕکێیەک سازدەكات لە نێوان نوسەران، کە لە کۆتایی پڕۆژەکەدا باشترین چوار کتێب هەڵدەبژێردرێن و لەسەر ئەرکی دەزگای روانگە چاپدەکرێن.

پڕۆژەکە لەژێر دروشمی 'خوێندنەوە بۆ پیشەنگبوون' ساڵانە ئەنجامدەدرێت. ئەمساڵ بۆ ساڵی دووەم، دەزگای روانگە لە ڕێگەی پڕۆژەکە تیشک دەخاتە سەر کتێبی تایبەت بە کێشەکانی لاوان. هەروەها پێویستە کتێبەکان لە چوارچێوەی بابەتەکانی (هاندانی لاوان بۆ بوونیادنانی داهاتوویان،کێشەکانی لاوان: هۆکار و چارەسەرەکان) بن. کۆی گشتی ژمارەی چاپەکان ٨٠٠٠ چاپ دەبێت، هەرکورتە چیرۆکێک ٢٠٠٠ دانەی لێ چاپدەکرێت بەشێوازی رەنگاورەنگ و لە بڵاودەکرێتەوە.

ئامانجی پڕۆژەکە بۆ ئەمساڵ هاندانى نووسەرانە بۆ نووسینى کتێب و لێکۆڵێنەوە لەسەر هاندانی لاوان. هەروەها دەستنیشانکردن و خستنە ڕووی هۆکار و چارەسەر بۆ کێشەکانی لاوان. فەراهەمكردنى سەرچاوەى زیاتر بۆ هاندانی گەنجان. خستنەڕووی کێشەکانی لاوان لەگەڵ هۆکار و چارەسەرەکانیان.

 

مەرجەکانی پێشکەشکردن:

  • پێویستە درێژى کتێبەکە لەنێوان ١٥٠٠٠ (پازدە هەزار) تاكو ٢٠٠٠٠ (بیست هەزار) وشە بێت.

  • پێویستە کتێبەکە پێشتر بڵاو نەكرابێتەوە.

  • پێویستە کتێبەکە بە زمانى كوردى نووسرابێت.

 

کات و بەروارەکان:

  • ١٥/١/٢٠٢٠ ڕاگەیاندنی پڕۆژەکە

  • ١٥/١/٢٠٢٠ تاکو ١٥/٤/٢٠٢٠ ماوەی پێشکەشکردنی کتێبەکان. (ماوەی سێ مانگ)

  • ١٥/٤/٢٠٢٠ تاکو ١٥/٥/٢٠٢٠ هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی کتێبە پێشکەشکراوەکان.

  • ١٥/٥/٢٠٢٠ تاکو ١٠/٧/٢٠٢٠ نەخشەسازیی و چاپکردنی کتێبە هەڵبژێردراوەکان.

  • ١٥/٧/٢٠٢٠ ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی کتێبەکان.