دەزگای ڕوانگە و شاندی کوردی، لە لوتکەی یەک جیهانی گەنجدا، کوردستا

لاوان | 20/10/2014
Rwanga Foundation and Kurdish delegates shine light on Kurdistan

پێنچەمین ساڵەی لوتکەی “یەک جیهانی گەنج” لە دوبلن سەلماندی کە سەرکەوتنێکی گەورە بوو كه‌ تيايدا کوڕان و کچانی لاو لە جیهاندا بۆ ئاڵوگۆرکردنی چیرۆکەکانی ژیانی خۆیان لە ڕووی تەنگانە و سەرکەوتندا، کۆبوونەوە. لە نێوان ١٥ – ١٨ی تشرینی یەکەمدا، ئامادەبووان تاوتوێی کێشە زۆر گەورەکانی جیهانیان کرد، لە کاتێکدا سەرۆکی پێشووتری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کۆفی عەنان وتارێکی کاریگەری دەربارەی گرنگیدان بە گوێگرتن لە دەنگی لاوان لە کاتەکانی تەنگەژەدا، پێشکەش کرد.

لە نێوان نزیکەی ٢٠٠٠ نوێنەردا، ٢٧ نوێنەری کوردستان بوون. لوتکەکە سەکۆییەکی نموونەیی بوو بۆ هۆشیارکردنەوەی ئەو قەیرانە مرۆیيه‌ى لە کوردستان ڕوو دەدات.

شاندی لاوانی کوردستان لەسەر ئەرکی دەزگای ڕوانگە بەشدارییان لە لوتکەکەدا کردبوو. بە دووبارە ئامادەبوونی وەک باڵيۆز، ئدریس نێچیرڤان بارزانی، دامەزرێنەر و سەرۆکی دەزگای ڕوانگە، وتارێکی زۆر کاریگەری پیشکەش کرد و تیشکی خستە سەر بارودۆخی ئەمڕۆی وڵاتەکەی و ئامادەیيی ئەوەشی نيشان دا کە دەزگای ڕوانگە هەرگیز لە بەخشینی یارمەتی بۆ ئەو کەسانەی پێویستیانە، سڵ ناکاتەوە.

پەریخان سولەیمان ئیبراهیم، کە کچێکی ئێزیدییە، باسی ئەو دڕندایەتییەی کرد کە ئێزیدییەکان ڕووبەڕووی بوونەوە، بە تایبەتی ئەوانەی لە چیای شنگال گەمارۆ درابوون و سوپاسی دەزگای ڕوانگەی کرد بۆ گەیاندنی کۆمەک بۆ ئەو کەسانەی لەسەر چیاکە گەمارۆ درابوون. کۆمەڵێک لاوی کوردیش بەشدارییان لە پانێلی گرژی و ئاشتی کرد، وەک گۆرگیز ئاویا مالیل، تافین ئاکۆ تەها، ئاڤان سۆفی و کاردۆ عەلی عەباس.
وتارەکان زۆر بە جۆش بوون سەبارەت بەو بارە ناهەمواره‌ی کە ڕووبەڕووی عيراق و کوردستان بووەتەوە. “پەری” باسی لەو بەسەرهاتە پڕ لە ئازارانەی دەکرد، کە ئێزیدییەکانی سەر چیای شنگال لە ئاکامی هێرشە دڕندانەکەی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) چەشتیان. “پەری” سوپاسی دەزگای ڕوانگەی کرد کە توانی دەستبەجێ کۆمەک بگەیەنێتە ئێزدییەکان، لە کاتێکدا نوێنەرەکانی ديكه‌ بوێرانە باسی ئەو بارودۆخە نالەبارە مرۆییەیان کرد کە کوردستان ڕووبەڕووی بۆتەوە. سەردێرەکان بە ڕاستی بە ئازار بوون: کێشەی زۆری کارەساتە مرۆییەکان، بارمتەکردنی ئافرەتان و منداڵان و بەکارهێنانی ئافرەتانی ئێزیدی وەک کۆیلە لە لایەن ئەندامانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ه‌وه‌.
نوێنەرەکان سووربوونی خۆیان لەسەر بەردەوامبوونیان لە کارەکانیان نيشان دا، لەپێناوى ئەوەی جیهان لە ئازارەکانی خەڵکی ناوچەکە بە دەست دڕنده‌ييى و بێبه‌زه‌ييى چەکدارانی بەناو دەوڵەتی ئیسڵامی (داعش)، ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

لە کۆنفرانسە چوار ڕۆژییەکەدا قسە و باسى زۆر کرا و مێزگرد و لیژنەی گفتوگۆکردن، سەبارەت بە ئاستەنگەکانی کوردستان، ئەنجام درا. لە ڕیزبەندی ئامادەبوواندا چەند کەسێکی زۆر بەناوبانگ دەرکەوتن، وەک ئەکتەر مێگرن مارکل و یاریزانی تێنس بۆریس بێکەر و سۆڵ کامبل کە چوونە سەر تەختەی شانۆ و چەند وته‌يه‌كيان پێشکەش به‌ ئامادەبووان کرد.

هەر وەک لە لوتکەکانی ڕابردوودا، تیبینیەکان زۆر ئەرێنی بوون، زۆر لە بەشداربووان جەختیان لەسەر بوێری و توانای بەشداربووە کوردەکان بۆ گواستەنەوەی وێنەی ڕاستيی بارودۆخی کوردستان، کردەوە. زۆر لە بەشداربووانی کۆنفرانس ئەوەیان ڕوون کردەوە کە بەر لە کۆنفرانس زانیارییەکی کەم، یان هیچ زانییاریەکیان سەبارەت بە کوردستان نەبووە و، زۆر خۆشحاڵ بوون بەوەی کە لە کۆتایيی کۆنفراسدا تێگەیشتنێکی تازەیان دەربارەی ئەو تەنگژەییەی لە عيراق و سوریا ڕووی داوە، به‌ ده‌ست هێنا.

بۆ بەشێک لە نوێنەرە کوردەکان یەکەم جار بوو سەردانی دەرەوەی کوردستان بکەن و هەموویان تامەزرۆ بوون بۆ بینینی چەند کەلتورێکی جیاواز. شاندەکە له‌ ئەنجامی ئەو چیرۆکانەی کە هەرێمەکانی ديكه‌ دووچاری ببوون و، چۆنیەتيی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کیشەکان، زۆر بەجۆش بوو. لە ڕێورەسمەکەدا ئاڵای کوردستان لە نێو ئاڵاکانی ديكه‌دا لە لایه‌ن ئاڤان سۆفی ـ يەوە هه‌ڵكرا و شه‌كايه‌وه‌، “هەڵمەتی یارمەتی بۆ ئاوارەکانی کوردستان” لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، بوو بە هەڵمەتیکی جیهانی.
شوێنی تایبەتی دەزگای ڕوانگە لە کۆنفرانسەکەدا لە لایەن خەڵکانێکی زۆر لە نەتەوە جياجياكانه‌وه‌ به‌سه‌ر كرايه‌وه‌ و، ئامادەیيی خۆیان بۆ پشتیوانیکردن لە دەزگای ڕوانگە و کوردستان بە گیانێكى هاوكارانه‌وه دەربڕی، کە بووە بابەتێکی سەرەکيی ئه‌م لوتکه‌يە. دەزگای ڕوانگە سەرکەتووانە ئامانجی بەشداریکردنی لە لوتکەی “یەک جیهانی گەنج”دا بەدەست هێنا و دەنگی کورد بیسترا.