دەزگای روانگە بەشداری لە پانێڵێکی زانکۆی دهۆک دەکات

لاوان | 10/5/2018
Rwanga Foundation Participates in a Panel held by Duhok University

پانێڵەکە سەبارەت بوو بە ''چۆنییەتی ئامادەکردنی دەرچووانی زانکۆ بۆ بازاڕی کار''

بەرواری ٨ی ئایاری ٢٠١٨ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە، عبدالسلام مدنی، بەشداربوو لە پانێڵی 'چۆنییەتی ئامادەکردنی دەرچوانی زانکۆ بۆ بازاڕی کار' کە لە چوارچێوەی رێوڕەسمی راگەیاندنی تۆڕی دەرچووانی زانکۆی دهۆک لە لایەن زانکۆی ناوبراوەوە رێکخرابوو.  

بەشداربوانی پانێڵەکە بریتی بوون لە د. جوان جەلال ( بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان)، عبدالسلام مدنی (بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە دەزگای روانگە)، د. رێبەر فەتاح (راگری کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابوری زانکۆی دهۆک)، بەیان بەرواری (بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان لە کۆمپانیای HKN)، کەهەریەکەیان بە روانگەیەکی جیاواز و ئامانجێکی هاوبەش باسیان لە گەنجکرد بە ئامانجی چالاککردنیان و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار.

لە پانێڵەکە رۆڵی گەنج بەگرنگی باسکرا لە چارەسەری کیشەکان و پەرەپێدانی کۆمەڵگە. عبدالسلام مدنی ، باسی لە چەند تایبەتمەندییەک کرد کە بازاڕی کار پێویستی پێیانە و هەروەها گوتی '' ئامانجی پڕۆسەی فێربوون لە زانکۆ، ئامادەکردنی دەرچووانە بۆ بازاڕ و کۆمەڵگە. هەروەها لەوەگرنگتر ئامادەکردنیانە بۆ ژیانی دوای زانکۆ''. 

تۆڕی دەرچووانی زانکۆی دهۆک وەک سەکۆیەک بۆدەرچوان دەست بەکارەکانی دەکات و دەرچوانی زانکۆکە بەیەکەوە کۆدەکاتەوە بۆپەرەپێدانی زیاتر بە توانای دەرچوان لە رێگەی ئەنجامدانی راهێنان و چالاکی جۆراوجۆر.