دەزگاى روانگە پێشوازى لە کۆنسۆڵى ئیتاڵیا لە هەولێر و بەڕێوەبەرى هونەریی پۆنتى تراى کرد

پەروەردە | 4/6/2014
Visit from Italian Consulate and Artistic Director

  ئەمڕۆ رێکەوتى 4 حوزەیرانى 2014 دەزگاى روانگە پێشوازى لە بەڕێزان کارمێلۆ فیکارۆ کۆنسوڵى ئیتالیا لە هەولێر و جیانلوکا باربادۆرى بەڕێوەبەرى هونەریى پۆنتێ تراى رۆشنبیری کرد ، لە دانیشتنێکدا کە لەنێوان هەردوولادا بەڕێوەچوو، بۆ هەماهەنگى و هاوکاریکردن لە پڕۆژەکانى ئایندەدا چەند بیرۆکەیەک تاوتوێکران.
لە درێژەى گفتوگۆیەکاندا بەڕێز باربادۆرى نموونەی چەند کارێکى خۆى باسکرد کە لە چەند وڵاتێکدا ئەنجامیداوە و کاریگەرییەکى ئەرێیشى لەسەر ژیانى کۆمەڵگەکاندا هەبووە.
لە کۆتایشدا هەردوو لا جەختیان لەوە کردەوە کە بۆ دروستکردنى هاوکاری و هەماهەنگى و جێبەجێکردنى ئەو کارانەى کە لە کوردستاندا دەکرێن، گفتوگۆکانى نێوانیان بەردەوام بن.