قوتابخانەی نێودەوڵەتيی شوەیفات بۆ زیاتر پشتگيريکردنی پرۆسهی پەروەردەیی منداڵانی ئاوارەی خۆرئاوای کوردستان و لە هەڵمەتێکی مرۆیی و خێرخوازیدا ١٨ کۆمپیوتەری وەک دیاری بەخشییە باغچەی ساوایانی روانگە كه دهكهوێته نێو کەمپی دارەشەکران.
باغچەی ساوایانی روانگە پڕۆژەیەکی گەشەپێدانی پەروەردەییە کە دەزگای روانگە لە کەمپی دارەشەکراندا بۆ منداڵانی ئاوارەی خۆرئاوای کوردستان بە ئەنجامی گەیاند و لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٤ لە ڕێورەسمێکی شایستەدا رادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردهوه.