لە بەرواری ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠، دەزگای روانگە براوەکانی پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش'ی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ راگەیاند کە تێیدا ١٢ پرۆژە کۆمەکی دارایی وەردەگرن بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خۆبەخشییەکانیان.
کۆی ژمارەی پرۆژە پێشکەشکراوەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ بریتیبوون لە ١٦٦ پرۆژە لە هەر شەش پارێزگاکە (٣٨ پڕۆژە لە پارێزگای دهۆك، ٣٥ پڕۆژە لە پارێزگای هەولێر، ٣٢ پڕۆژە لە پارێزگای نەینەوا، ٢٩ پڕۆژە لە پارێزگای سلێمانی، ١٢ پڕۆژە لە پارێزگای هەڵەبجە، ٧ پڕۆژە لە پارێزگای کەرکووك ، و ١٢پڕۆژە لە پارێزگاکانی دیکە).
پڕۆژەکان لەلایەن لێژنەیەکی تایبەت کە لە پێنج ئەندام پێکهاتبوون هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجامدرا و پڕۆژە براوەکانیان دەستنیشانکرد. لیژنەی هەڵسەنگاندن بریتیبوون لە:
دیلان بۆتان – بەرپرسی سەرچاوە مرۆییەکان لە کۆمپانیای ئێم سەلێکت
دڵشاد قادر – چالاکوانی مەدەنی
عبدالباسط احمد وهاب - بەرپرسی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن لە رێکخراوی ئینتەرنیوز
ستاڤ ئاسۆ - بەرپرسی سەرچاوە مرۆییەکان لە دەزگای خێرخوازی بارزانی
نسار فەرهاد – کارمەندی یوئێن ڤۆلەنتیر
پڕۆژە براوەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٠:
پرۆژە براوەکانی پارێزگای هەڵەبجە
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی رهها
پرۆژەی براوە: ناساندنی ماف و زیادکردنی متمانەبەخۆبوون بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی دۆستانی كتێب
پرۆژەی براوە: ههڵمهتی بهكلتووركردنی خوێندنهوه
پرۆژە براوەکانی پارێزگای دهۆک
تیمی براوە: گهنجانی خۆبەخشی دهۆك
پرۆژەی براوە: دەست لە ناو دەست لە پێناو سبەینێیەکی باشتر
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی فهرههنگ
پرۆژەی براوە: پێکەوە ژینگە لە پلاستیک ڕزگار دەکەین
پرۆژە براوەکانی پارێزگای هەولێر
تیمی براوە: دهستهی خۆبەخشی گهنجانی قهسرێ
پرۆژەی براوە: نۆژەنكردنەوەی سەرەتایی قوتابخانەی بنەڕەتیی قەسرێ
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی وار
پرۆژەی براوە: خێزانی ژینگە پارێز
تیمی براوە:گروپی دهنگی خۆبهخشان
پرۆژەی براوە: پڕۆژەی خوێندنی دەنگی بۆ نابینایان
پرۆژە براوەکانی پارێزگای سلێمانی
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی ژیانهوه
پرۆژەی براوە: فریاگوزاری سەرەتایی
تیمی براوە: گروپی خۆبهخشی نوێكردنهوه
پرۆژەی براوە: نوێ ژین
پرۆژە براوەکانی پارێزگای کەرکووک
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی داهاتوو
پرۆژەی براوە: گەرانەوەی ھیوا
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی گهشه
پرۆژەی براوە: نۆژهنكردنهوهى باخچهى نهمام له كهركوك
پرۆژە براوەکانی پارێزگای موسڵ
تیمی براوە: گروپی خۆبەخشی بەهجە
پرۆژەی براوە: شادی بێ سەرپەرشتێك
بە مەبەستی هاندانی گەنجانی کچ و کوڕ بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاری پڕۆژە و بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان، بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە کۆمەڵگە. دەزگای روانگە ساڵانە پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش'ی رادەگەێنێت و گەنجان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، کەرکوک، نەینەوا دەستپێشخەرییەکانیان پێشکەش دەکەن.