پڕۆژه‌ی باغچەی ساوایانی روانگە لە کەمپی دارەشەکران بە کۆتا هات

پەروەردە | 21/5/2014
The Construction of Rwanga Kindergarten at Darashakran Syrian Refugee Camp Has Been Completed

ئەمڕۆ21 ی ئایاری ٢٠١٤ لە رێوڕەسمێکی شایستەدا پڕۆژه‌ی باغچەی ساوایانی روانگە لە کەمپی دارەشەکران بە کۆتا هات و رادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

بەئامادەبوونی بەڕێز بەکر عەلی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و عمر حەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی خەبات و نوێنەری
UNHCRو رەوەند عەبدولقادر دەروێش جێگری سەرۆکی دەزگای روانگە و رێکخراوی
دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کەمپی داره‌شەکران و چەندین منداڵی ئاوارەی خۆرئاوای كوردستان كه‌ له‌ كه‌مپی ناوبراودا نیشتەجێن، رێورەسمی کردنەوە و رادەستکردنی باغچەی ساوایانی روانگە بەڕێوەچوو. باغچەی ساوایانی روانگە لە شەش پۆلی خوێندن و ژووری یاریکردن و بەشی کۆمپیوتەر و ژووری بەڕێوەبەر و مامۆستایان و باغچەیەک و چەندین ژووری دیکەی پێویست بە کاروباری منداڵان و فەرمانبەران پێکهاتووە. باغچەی ساوایانی روانگە پڕۆژەیەکی پەرەوەردەیی پێویست و سەردەمیانەیه‌ کە لەلایەن دەزگای روانگەوە بە ئەنجام گەیاندراوه‌ و کرایە دیاری بۆ منداڵە چاوگەشەکانی خۆرئاوای کوردستان كه‌ له‌نێو كه‌مپی ناوبراودا نیشته‌جێن،ساڵانە‌ش بۆ پەروەردە و فێربوون ٢٠٠ منداڵ لە خۆدەگرێت.