لە ٣ی ئاداری ٢٠١٤ پرۆژەی هونەری و هۆشیارکردنەوەی رەفتاری کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی سەرشەقام دەستی پێکرد. ئەم پرۆژەیە درێژە پێدەری پرۆژەیەکی سالی ٢٠١٣یە کە بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە کۆتایی پێهات. دەزگای روانگە لە ساڵی ٢٠١٤ بە ئامانجی بەشداری پێکردنی ٢٠٠ منداڵی سەرشەقام لە پرۆژەکەدا بڕیاری دا بۆ ماوەی ٦ مانگ بەردەوامی بەم پرۆژیە بدات.