دەزگای روانگە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٤ ئامادەی دانانی بناغەی باخچەی ساوایان بوو لە کامپی دارەشەکران بۆ ئاوارەکانی رۆژئاوا. شایەنی ئاماژەیە دەزگای روانگە وەک هاوکاریە بەردەوامەکانی بۆ ئاوارەکانی رۆژئاوا لە هەولێکی دیکەی بۆ پشتگیری و پێشخستنی ئەو خزمەتگوزاریانەی کە لەلایەن حکومەت و رێکخراوە خێرخوازیەکان بە ئاوارەکان پێشکەش دەکرێت، پرۆژەی دروستکردنی باخچەی ساوایانی شەش پۆلی بۆ منداڵەکان لە کامپی دارەشەکران دەست پێکرد بەمەبەستی هاندان و پشتگیری کردنی منداڵە ئاوارەکان و دانەبرانیان لە پەروەدەو فێرکردن و هۆکارێکیش بێت بۆ بنیات نانی دوارۆژێکی رووناک.