دەزگای روانگە پێشبڕکێی بەهرەمەندە ئاوارەکان ئەنجامدەدات

لاوان | 6/3/2018
Rwanga IDPs Got Talent

بەرواری ٦ی ئاداری ٢٠١٨ دەزگای روانگە پێشبڕکێی بەهرەمەندە ئاوارەکانی ئەنجامدا بۆ نیشاندانی توانا شاراوەکانی گەنجانی ئاوارە و دروستکردنی کەشێکی هەمەرەنگ و دڵخۆشکەر لە کامپەکاندا.

چالاکییەکە بەشێکبوو لە پڕۆژەی (پێشتگیری بۆ بەهێزکردنی پشتبەخۆبەستنی ئاوارەکانی لە رێگەی ٦ ناوەندی کۆمەڵایەتی) لە شەش کامپی ئاوەرەکاندا کە لە لەلایەن دەزگای روانگەوە بەڕێوەدەبردرێت. کەمپەکان بریتین لە: کەمپی کەبەر ١ ,کەمپی کەبەر ٢ , کەمپی چامیشکو, کەمپێ شارییە, کەمپی باجیکەنداڵ ٢و کەمپی قادییە (کۆمەڵگەی روانگە). کە زیاتر لە ٩٠ هەزار ئاوارە لەو کەمپانەدا دەژن. لەرێگەی ئەو ناوەندە کۆمەڵایەتییانە، چەندین چالاکی جۆراو خۆر ئەنجامدەدرێت بۆ ئاوارەکان.

ئامانجی پێشبڕکێیەکە نیشاندانی توانای شارەوەی گەنجانی ئاوارە بوو تاوەکو بتوانن لە سەکۆیەکی شیاودا تواناکانیان دەربخەن. ئاواز سەعید، بەڕێوەبەری ناوەندی کۆمەڵایەتی گوتی '' دۆزینەوەی ئەم بەهرە وونانە و دەرخستنیان لەبەردەم کۆمەڵگەدا، وادەکات گەنجانی ئاوارە زیاتر باوەڕیان بەخۆیانبێت''.

پڕۆسەی هەڵبژاردنی شەش گەنجی بەهرەدار بۆ پێشبڕکێیەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ دەستی پێکرد و لە بەرواری ٦ی ئادار پێشبڕکێیەکە ئەنجامدرا. لە پێشبڕکێیەکەدا ڤینۆس حەمزەی تەمەن ١٦ ساڵ کە دانیشتووی کۆمەڵگەی روانگەیە بە براوەی پێشبڕکێیەکە دەستنیشانکرا.

حەیدەر گیرنۆس، یەکێک لە کاندیدەکانی پێشبڕکێیەکە بوو، گوتی '' زۆر دڵخۆشبووم بە بەشداریکردنم لەم چالاکییەدا. هەروەها ئێستا زیاتر باوەڕم بەخۆم هەیە و هەست دەکەم پشتگیری تواناکانم دەکرێت''.

دەزگای روانگە ناوەندی کۆمەڵایەتی لە ٦ کەمپ بەڕێوەدەبات لە رێگەی پرۆژەیەکەوە بۆ بەهێزکردنی پشتبەخۆبەستن و پشتگیریکردنی ئاوارەکان لە ٦ کامپی جیاواز لەشاری دهۆک. پڕۆژەکە لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی GIZ کۆمەککراوە و لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پشتگیری دەکرێت و لەلایەن دەزگای روانگە بەڕێوە دەبردرێت.