گەڕانەوە بۆ قوتابخانە – دابەشکردنی کەلوپەلی قوتابخانە

پەروەردە | 19/10/2019
Back to School - Distribution of School Kits


لە بەرواری ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، دەزگای  روانگە بە هەماهەنگی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی پێداویستی قوتابخانەی بۆ  قوتابیانی پۆلی یەکەم و دووەمی سەرەتایی دابین کرد. 

 

 

لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ ، قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی ٣٥٠ جانتای کەلوپەلی پێداویستی قوتابخانەی بۆ قوتابیانی پۆلی یەکەم و دووەمی سەرەتایی قوتابخانەیەکی یەکێک لە گەڕەکە هەژارنشینەکان ئامادەکرد بە مەبەستی پاڵپشتی کردنی قوتابیانی کەم دەرامەت  و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن. لە ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەزگای روانگە بە هاوکاری تیم و قوتابیانی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی ٣٢٨ جانتای کەلوپەلی قوتابخانەی بەسەر قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەمی سەرەتایی لە هەردوو رەگەز لە قوتابخانەی رێژاوی بنەڕەتی لە ناحیەی شاوێس دابەش کرد.

هەروەها، پێش دەست پێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەزگای روانگە بە هەماهەنگی کۆمپانیای کارفوور و کۆرەک تیلیکۆم پرۆژەیەکیان بۆ خاوێن کردنەوە، بۆیاخ کردن و چاندنی دار لە ٢ قوتابخانەی شاری هەولێر ئەنجامدا، پرۆژەکە بە مەبەستی ئامادەکردنی ژینگەیەکی خاوێن و لەبار بۆ قوتابیان لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ئەنجامدرا.