روانگە پلانی رابەریکردنی ۆرکشۆپێکە بۆ تیشک خستنە سەر چەند کێشەیەکی تایبەتی کە پەیوەندیدارە بە ژیانی خانمان کە ئاگاداری نین یان باشتر وایە بڵێین کە بێبەری کراون لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا. جگە لەوەی کە زۆر پارێزگاربوونە. کچان ئەو دەرفەتەیان پێنەدراوە و فێرنەکراون بۆ باس کردنی چەند کێشەیەکی تایبەت و دیاریکراوهەروەک هەراسان کردن و گرنگی زانینی ئەو هۆکارانەی کە لە پشتەوەی جیاکردنەوەی زایەندینە لە نێو چەند خێزانێکدا و هەوڵی کەم کردنەوەیان بدرێت. هیچ کامێکیان نە کەلتور و نە خێزانەکان ئامادەیی ئەوەیان تێدا نیە کە بە کراوەیی باسی ئەو مەسەڵانە بکرێت. لەبەر ئەوە گرنگە ئاستی هۆشیاری کچان بەرز بکرێتەوە بەتایبەتی لە تەمەنی نێوان ( ١٤ بۆ ١٨ ) بۆ ئەوەی تێبینی ئەو کێشانە بکەن کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ پەیوەندیدارە بە ژیانیان و تەندروستیان و دوارۆژیان و تا دواتر. سەرەرای ئەمانەش ئەو ۆرکشۆپە هاوکارە بۆ بەخشینی گرنگیەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و تەندروستی و دەروونی بۆ ئەوان.
ئامانج: ٣٠٠ کچ
بەدەستهێنان: ٣٠٢ کچ باشداربوون