دیاردەی منداڵانی سەر شەقام رووی لە زیادبوون کردیە لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی شاری هەولێر. تەرکیز خستنە سەر ئەو منداڵانە و یارمەتیدانیان بۆ دەستپێکردنەوەی ژینێکی ئاسایی کە سوودمەندە بۆ ژیانیان و هەروەها خێزانەکانیان و کۆمەلگە بە گشتی. خوڵەکان پێکهاتبوون لە رەفتارو خوڵی هونەری بۆ پێراگەیاندنیان لە مەترسیەکانی ژیانی سەرشەقام و چۆنیەتی دوورکەتنەوەیان لە سەر شەقامەکان و بگەرێنەوە بۆ پەروەردە و فێربوون.زیاتر لەوەش روانگە یارمەتیان دەدات لە بەنرخ کردنی زانیاریەکانیان و فێری ئەوە ببن کە چۆن بتوانن تواناو لێهاتویی خۆیان بدۆزنەوە و بەکاری بهێنن بۆ بە دەست هێنانی ئامانجەکانیان. سەرەڕای ئەوەش سەردانی کردنی خێزانەکانیان و هۆشیار کردنەوەیان سەبارەت بە مافی منداڵان و هەروەها ئەو خێزانە بێ پاڵپشتانە بلکێنین بە بەشی خێزانی بێ پاڵپشت لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.