'' هیوا سەرچاوەی سەرکەوتنە'' ناونیشانی ئەم سیمینارەبوو کە لە بەرواری ١٠ی تشرینی دوومی ٢٠١٧ ، دەزگای روانگە بە هاوکاری ناوەندی پێشمەرگە و ناوەندی ( YADC ) بۆ عبدالسلام مدنی رێکخست لە شاری دهۆک، سەبارەت بە رۆڵی گەنجان لە باشترکردنی دۆخی ئێستای کوردستان و گەشبینانە مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکان.
لە سیمینارەکەدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس ئامادەبوون، کە لە ناویاندا کەسانی ناودار و ئەندام پەرلەمان و وەزیر و چین و توێژی جیاواز بەشداربون. هەروەها ئامانجی سیمینارەکە هاندانی گەنجانبوو تاوەکو لە روانگەیەکی جیاوازەوە سەیری کێشەکان بکەن و بەشداربن لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ باشترکردنی کۆمەڵگەبەتایبەتی و دۆخی کوردستان بە گشتی.
عبدالسلام مدنی ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە، لەسیمینارەکەیدا لێکدانەوەیەکی گەشبینانەی بۆ دۆخەکە و داهاتووهەبوو. هەروەها گوتی '' کوردستان لە باشترین دۆخدا نییە، بەڵام لەگەڵ هەر قەیرانێک چەندین دەرفەت هەن کەدەتوانین وەدەستیان بهێنین و کاریان لەسەربکەین، تاوەکو بەرەو پێش بڕۆین بۆ رۆژی باشتر، بەتایبەتی بۆ داهاتوویگەنجان''.
زۆربەی ئامادەبوانی سیمینارەکە چینی گەنجان و لاوان بوونو زۆر بەگەرمی و چالاکیەوە بەشداریان لە سیمینارەکەداکرد لەرێگەی پرسیارکردن و گۆڕینەوەی راوبۆچوون. یەکێک لە ئامادەبووان بەگرنگییەوە باسی لە سیمینارەکە کرد و پێیوابوو سیمیناری زیاتری لەمجۆرە پێویستە سازبکرێت. ئەو گوتی '' هاونیشتیمانیان بێ هیوابوونە، بەتایبەتی دوای ئەم هێرش و ئابلۆقانە بۆسەر کوردستان. بۆیە ئەم جۆرە سیمینار و گفتوگۆیانە بەگرنگ دەزانم تاوەکو گەنجان هانبدات رۆڵیان هەبێت لە باشترکردنی دۆخەکە''.
عبدالسلام مدنی، چالاکوانی مەدەنییە و نوسەری پێنج کتێبە. هەروەها بابەت بۆ رۆژنامە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەنووسێت. خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لە بەڕێوەبردنی پڕۆگرامی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەنجامدانی راهێنان. هەروەها تێگەیشتنێکی زۆری هەیە بۆ سەرهەڵدان و پێشکەوتنی کۆمەڵگە لە ژینگەکانی دوای ناکۆکی. شایەنی باسە عبدالسلام مدنی راوێژکاری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی و کێشەکانی لاوان. ئێستاش بەڕێوەبەری جێبەجێکارە لە دەزگای روانگە.