بەرواری ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ دەزگای روانگە لە چوارچێوەی پڕۆژەی روانگە فرص ( یەکێک لە پڕۆژە دریژخایەنەکانی دەزگای روانگە) بە هاوبەشی لەگەڵ ( IFC ) ئەندامی گروپی بانکی جیهانی, راهێنانی پێشکەش بە ژمارەیەک کارمەندی دەزگای (سید) کرد لە شارەکانی هەولێر و دهۆک.
دەزگای سید، دەزگایەکی خێرخوازییە و لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆری لەسەرتانسەری کوردستان بەئەنجام گەیاندوە. هەروەها دەزگاکە لەلایەن خاتوو شێری گراهام تاڵەبانی و خاتوو تینا خەیلانی لەساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە. خاتوو شێری گراهام تاڵەبانی، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای سید گوتی"ئێمە زۆر سوپاسگوزارین بۆ ئەو راهێنانە ئاستبەرزانەی لەلایەن دەزگای روانگەوە پێشکەش بەکارمەندە لێهاتووەکانی دەزگای سید کران، وەک بەشێک لە پڕۆگرامی راهێنانی کار و بازرگانی. ئەم راهێنانە دوو رۆژییە زۆر بە نرخ بوون بۆ کارمەندەکانی ئێمە، کە تیایدا فێری رێگەکان بوون بۆ بەهێزبوون لە پەیوەندیکردن بەشێوەیەکی دروست، ریکخستنی کات، پلاندانان و بەرێوەبردنی کۆبەنەوەکان، هەروەها هەموو ئەو کارامەییانەی بۆ رێکخراوێکی ناعکومی و پیشەگەری پێویستە''
گۆران رەسوڵ، راهێنەری دەزگای روانگە سەبارەت بە راهێنانەکە گوتی '' ئێمە گروپێک راهێنەری دەزگای روانگە سەرەتا پڕۆسەیەکی هەڵسەنگاندنمان ئەنجامدا لە دوای گفتوگۆ بڕیارماندا راهێنانێکی تایبەت لەبابەتی پەیوەندیکردن بە شێوەیەکی دروست و رێکخستنی کات ئەنجام بدەین بۆ کارمەندانی دەزگای سید''
راهێنانەکان لە نوسینگەی دەزگای سید لە شارەکانی هەولێر و دهۆک بەڕێوەچوون کە تیایدا ٣٦ کارمەند لە نوسینگەکانی شاری دهۆک و هەولێر بەشداربوون.
گۆران گوتیشی '' ستافی دەزگای سید چالاکانە بەشداربوون لە بابەت و چالاکیەکانی راهێنانەکە''
هونەر عەساف، یەکێک لە کارمەندانی دەزگای سید و بەشداربووی راهێنانەکە گوتی '' یەکەمجارە ئەم راهێنانە وەردەگرم. راهێنانەکان زۆر بەسوودن بۆ بەرەوپێشتربردنم لەکارەکەم. لە رێگەی راهێنانەکە زانیاری و شارەزایی باشم بەدەستهێنا سەبارەت بە پێدانی بیروبۆچوون و رەخنە قبوڵکردن، هەروەها رێکخستنی کات بە شێوەیەکی دروست. زانیارییەکان زۆر بە سوودبوون کە دەتوانرێت لە ژیانی رۆژانەشدا سودیان لێببیندرێت''
راهێنانەکە بەشێک بوو لەو رێککەوتنەی نێوای دەزگای روانگە و ( IFC) بەمەبەستی ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە کوردستاندا بۆ زیاتر پێشخستنی توانای گەنجانی کوردستان و ئاوارەکان. ئای ئێف سی ئەندامی گروپی بانکی نێودەوڵەتییە گەورەترین دامەزراوەی پەرەسەندنی جیهانە. هەروەها لەڕێگەی پڕۆژە هاوبەشەکانی ( IFC) زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس لەسەرتانسەری جیهاندا راهێنانی هاوشێوەی پێدراوە.