بەرواری ١٩ی تەمموزی ٢٠١٨ دەزگای روانگە، بە هاوبەشی گروپی کۆمپانیاکانی دەروازە، باخچەی ١٥ قوتابخانەی رێکخست لە پارێزگای سلێمانی.
باخچەی قوتابخانەکان زۆر گرنگن بۆ قوتابیان و دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ خوێندن و چالاکی وەرزشی. بۆیە لەڕێگەی پڕۆژەکە رووبەری ٥،٥٠٠ مەتر دووجا رێکخسترا و پاککرایەوە و دواتر زیاتر لە ١،٢٠٠ گوڵ و نەمامی جۆراوجۆری لێ روێندرا.
لە پڕۆژەکەدا ٣٥ خۆبەخش هاوکار بوون و ١٠،٤٢٣ قوتابی، مامۆستا و تیمی بەڕێوەبەردنی قوتابخانەکان سوودمەند بوون ( ٩،١٠٠ قوتابی).
سەرکۆ سابیر، رێکخەری پڕۆژە لە دەزگای روانگە سەبارەت بە ئامانجی پڕۆژەکە گوتی '' ئامانجی ئێمە لە پڕۆژەکە بریتیبوو لە دروستکردنی کلەشێکی خۆش بۆ قوتابیان و پڕۆسەی خوێندنیان. هەروەها هاندانی کلتوری خۆبەخشی بوو تاوەکو لاوان لەم رێگەیەوە خزمەت بە کۆمەڵگە بکەن.''
باخچە و سەوزایی گرنگی زۆری هەیە بۆ ژینگە. هەوای پیس و تۆزوخۆڵی هەوا پاک دەکەنەوە. هەروەها کاریگەری لە سەر دابەزینی پلەیگەرمی هەیە.
خۆگر خالید، بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی پەروەردەی گشتی سلیمانی سەبارەت بە پڕۆژەکە گوتی '' ئێمە کار و چالاکیەکانی دەزگای روانگە لە سلێمانی بە گرنگ دەزانین کە لە کەرتی پەروەردەدا ئەنجامیان دەدات. هیواداین و داواکاریشین بەردەوام بن لەو پشتگرییە بۆ سلێمانی''.
قوتابخانە سوودمەندبووەکان:
- قوتابخانەی (رۆز)ی بنەڕەت
- قوتابخانەی (هەڵۆ)ی بنەڕەت
- قوتابخانەی (کەرکوک)ی بنەڕەت
- قوتابخانەی (خاتووزین)ی بنەڕەت
- قوتابخانەی (رەئوف عەلی ئەفەندی)ی بنەڕەت
- قوتابخانەی (هەوار)ی بنەڕەت
- قوتابخانەی (بڵێسە)ی بنەڕەت
- قوتابخانەی (سۆران)ی بنەڕەت
- قوتابخانەی (سیڤار)ی بنەڕەت
- قوتابخانەی (قەیوان)ی بنەڕەت
- قوتابخانەی (کرماشان)ی بنەڕەت
- قوتابخانەی (سەربەستی)ی بنەڕەت
- قوتابخانەی ئاروون
- قوتابخانەی (بەرانان)ی بنەڕەت
- قوتابخانەی (سلێمانی)ی بنەڕەت