بۆ پێزانین و سوپاسگوزاری کار و ماندوبینیان لە پرۆژەکانی دەزگای روانگە بەتایبەتی پیشانگەی کاری نێودەوڵەتی روانگە فرص دەزگای روانگە خەڵات و سوپاسگوزاری خۆی بەخشییە ١٥٠ لاوی خۆبەخش.
بەرواری ٢٧ی ئابی ٢٠١٧ دەزگای روانگە لە رێورەسمێکی شایستە و شکۆداردا سوپاس و خەڵاتی بەخشییە ئەو گەنجانەی کە لە ماوەی رابردو هاوکاری و هەماهەنگی روانگە بوون لە ئەنجامدانی پڕۆژە و جالاکییەکانیدا، بەتایبەت دواین پرۆژە پیشانگەی کاری نێودەوڵەتی روانگە فرص ٢٠١٧ بوو. هاوکاری و پاڵپشتیەکانی نزیکەی ١٥٠ لاوی خۆبەخش بە هەموو توانا جیاوازەکانەوە خۆبەخشانە بەشداریان کرد و بە ئەمەک و دڵسۆزانە ئەرەک و بەرپرسیارێتی خۆیان بە جێگەیاند.
کاری خۆبەخشی گرنگییەکی تایبەت و مەزنی هەیە لەلایەن دەزگای روانگەو و بەرز دەینرخێنیت. بۆیە هەمیشە سوپاس گوزارو دڵشادە کە لاوانی کوردستان دەبینێت بەو جۆش وخرۆشەوە بەشداری لە پڕۆژە و چالاکییە پەروەردەیی و مەدەنیی و خزمەتگوزارییەکان دەکەن.
لە رێوڕەسمەکەدا، لاوانی بەشداربوو دووپاتیان کردەوە کە چاوەڕوانی هیچ شتێک ناکەن بەرامبەر بەو هێز و توانایەی کە دەیبەخشن، تەنها مەبەستیانە خزمەتی تەواوی مرۆڤایەتی بکەن و هەموو چین و توێژێک بەختەوەر بژین.
دەزگای روانگە لە تەواوی پڕۆژەکانی هێزی گەنجان بە گەڕدەخات بەمەبەستی گۆرانکارییە ئەرێنییەکان و دەرخستنی توانا شاراواکانی گەنجان. هەر بۆیەو بەشی خۆبەشی بە گرنگییەوە سەیر دەکرێت.