له چوارچێوه‌ی راهێنانەکانی پرۆژەی روانگە فرص بەمەبەستی گەشەپێدانی توانای تاک، كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی به‌غدا لە مانگی ئابی ٢٠١٦ چەندین ۆرکشۆپ و سیمیناری هەمەچەشنی له بنكه‌ی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵه بە ئەنجام گەیاند. یه‌كێك له ئامانجه‌كانی پرۆژه‌ی روانگه فرص یارمه‌تی و هاوكاری كارخوازانه له به‌ده‌ستهێنانی كاری گونجاو له‌گه‌ڵ توانا و ئاستی زانستیان یه‌كبگرێته‌وه، له هه‌مان كاتدا یارمه‌تی خاوه‌نكارانیش دەدات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دەستی کار و کەسانی پسپۆر و لێهاتوو.
له ۆركشۆپه‌كاندا راهێنان به به‌شداربوان كرا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی نوسینی سی ڤی و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنی كار و هه‌ڵسوكه‌وت له‌كار، له دواییشدا ئاماده‌بوان به پۆرتاڵی روانگه فرص ئاشناكران.