لە رێکەوتی ٩ی تەمموزی ٢٠٢١، دەزگای روانگە براوەکانی پرۆژەی کتێبی روانگەی بۆ ساڵی ٢٠٢١ راگەیاند، کە تێیدا چوار کتێب لەلایەن لێژنەی هەڵسەنگاندن بە براوە دەستنیشانکران کە دوو کتێبیان بە زمانی کوردی و دوو کتێب بە زمانی عەرەبییە. کتێبە براوەکان لەسەر ئەستۆی دەزگای روانگە دیزاین، چاپ و بڵاودەکرێنەوە.
کتێبە براوەکان لە سەر ئەرکی دەزگای روانگە چاپدەکرێن و بڵاودەکرێنەوە بە تیراژی ٤٠٠٠ کتێب. هەر کتێبێك ١٠٠٠ دانەی لێ چاپدەکرێت و بەشێوازی رەنگاورەنگ و بڵاودەکرێتەوە.
لە رێگەی پێشبڕکێی کتێبی روانگە ٤٩ کتێب پێشکەشکران. بەشداربووەکان لە ( ٣٧ کوڕ و١٢ کچ) پێکهاتبوون، هەروەها کتێبەکان بە زمانی کوردی و عەرەبی نوسرابوو و لە سەتانسەری پارێزگاکانی عێراق پێشکەشکرابوون.
کتێبە براوەکانی پرۆژەی کتێبی روانگە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بریتین لە:
- رێگاکانی وانەگوتنەوە - (نوسینی سامان مام عەبدوڵا)،
- التوظيف الجمالي للموضوع العلمي في الدراما الوثائقية – (نوسینی علي عبود شلش)،
- رێگاکانی وانەگوتنەوە لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا – (نووسینی محمد أحمد محمد)،
- معوقات تدريس منهج اللغة الأنكليزية - (نوسینی نجم عبدالله غالي الموسوي و واثق عبد الكاظم عبد العزيز).
پرۆژەکە لە بەرواری ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ راگەیەندرا،و پێشکەشکردن بۆ پرۆژەکە تاوەکو ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١ بەردەوام بوو. دواتر لێژنەیەکی شارەزا دیاریکرا بۆ هەڵسەنگاندنی کتێبە پێشکەشکراوەکان و هەڵبژاردنی چوار کتێب.
لێژنەی هەڵسەنگاندنی کتێبەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١ پێکهاتبوون لە:
- د.سلوى أحمد امين – سەرۆك بەشی باخچەی منداڵان لە کۆلێژی پەروەدرەی بنەڕەتی
- د.صابر عبداللە – بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوە و پەروەردە
- د.ئازاد سمۆ - زانکۆی دهۆك
- د.ِأسامة حامد محمد - دکتۆرا لە کۆلێژی پەروەردە بۆ زانستە مرۆییەکان
- د.عدي بجاي - دکتۆرا لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان
- حليمة خليل – سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
کتێبی روانگە پرۆژەیەکی ساڵانەی دەزگای روانگەیە و هانی نووسەران دەدات بۆ بەشداریكردن لەرێگەى نووسین. پڕۆژەكە كێبڕکێیەك سازدەكات لە نێوان نوسەران، لاوان و ئارەزومەندانی نوسین. لە کۆتایی پڕۆژەکەدا باشترین چوار کتێب هەڵدەبژێردرێن و لەسەر ئەرکی دەزگای روانگە دیزاین، چاپ و بڵاودەکرێنەوە. شایەنی باسە کە دوو ساڵی رابردوو پڕۆژەکە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و ئەمساڵ لە سەرتانسەری پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدەدرێت.