بە هاوبەشی دەزگای روانگە پێشبڕکێی داهێنانی وزەی بەردەوام ئەنجامدەدرێت

ژینگە | 20/9/2017
Rwanga Foundation partners with UNDP for the SICSE 2017 Award Ceremony

رێوڕەسمی خەڵاتکردنی پێشبڕکێی داهێنانی وزەی بەردەوامی ٢٠١٧ بۆ قوتابیان ئەنجامدرا لەلایەن بەرنامەی گەشەپێدانی ناوچە خۆجێییەکان بە هاوبەشی دەزگای روانگە.

بەرواری ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٧  لە زانکۆی کوردستان  رێوڕەسمی خەڵاتکردنی  پاڵێوراوانی پێشبڕکێی داهێنانی وزەی بەردەوامی ٢٠١٧، کە تێیدا ٨ براوە خەڵاتکران لە چوار بەشی جیاوازی پێشبڕکێیەکە.

پڕۆژەکە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە کۆمەککراوە و سەرەتای ئەمساڵ راگەیەندرا. لەو ماوەیەدا ٥٠ پڕۆژەی جیاواز وەرگیران لەلایەن قوتابیان و ئارەزومەندان. پرۆژەکە لە چوار بەشی سەرەکی پێکهاتبوو و ئارەزومەندان هاندران پڕۆژەکانیان لەم چوارچێوانەدا پێشکەشبکەن کە بریتین لە: پاراستنی سەرچاوەکان (یاخود پاراستنی وزە)، هۆکارەکانی گواستنەوە لە ناوشار؛ سەرچاوەی وزەیی نوێکراوە و تەکنەلۆژیای زیرەک. قوتابیان و گەنجان هاندران پرۆژەکانیان پێشکەشبکەن بەشێوەی کەسی یاخود گروپ.

زیرەک ژێدار، بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و راگەیاندن لە دەزگای روانگە گوتی'' بەلای روانگەوە گرنگە کە هەمیشە دەرفەت بۆ گەنجان و قوتابیان برەخسێنرێت تاوەکو توانا داهێنەریەکانیان دەربخرێت بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە. بەشداریکردنمان لەم پڕۆژەیە لە هەردوو بواردا پێمان وایە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە کە هەم بواری پەروەردەیە و هەم بواری پاراستنی ژینگەیە. ئێمە لە خەڵاتەکانی روانگەش ئەم دەرفەتەمان بۆ تەواوی گەنجان دەستەبەرکردووە بۆ ئەوەی توانا شاراوەوداهێنەریەکانیان دەربخەن بەتایبەت لە بواری داهێنانی زانستی و هونەری ریسایکلین. لێرەشەوە ئێمە خۆشحاڵین کە دەبینین چەندین گەنج و قوتابی توانیویانە خەڵاتی یەکەم بەدەست بهێنن لەم پێشبڕکێ زانستییەدا پێمان وایە کوردستان لە پێویستیەکی گرنگدایە بۆ کەمتر بەکارهێنانی وزە''.

ئامانجی پێشبڕکێکە پاراستن و بەرەوپێشبردنی ژینگەیە بۆ نەوەیئێستا و داهاتوو. هەروەها دانانی رێساو یاسایە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پاراستنی ژینگە و باشترکردنی جۆری ژیان. شایەنی باسەبەئامادەبوونی سەدان کەس رێورەسمەکە بەرێوچوو.

ئیزابێلا ئوریب، بەرپرسی نوسینگەی هەولێری UNDP  گوتی '' بەرنامەی گەشەپێدانی ناوچە خۆجێییەکان LADP  لای گرنگە گەنجان رۆڵی سەرەکی ببینن لە چارەسەرکردنی گۆڕانی ئاو و هەوا و لە نزیکەوە کاربکەن لەگەڵ ئەو رێکخراوانەی لەلایەن گەنجانەوە بەڕێوە دەبرێن. چارەسەرکردنی گۆڕانی ئاو و هەوا پێویستی بە پلانێکی کۆنکرێتی هەیە لەلایەن حکومەت و هەوڵی بەردەوامی گەنجان. ئەو هۆکارەشە وایکردووە گەنجان بکەینە کۆمەڵگەی سەرەکی لەم پێشبڕکێیەدا. لەم پێشبڕکێیەدا ١٢ پرۆژەی زۆر باشمان هەیە کە هەندێکیان گرنگی لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتیش هەیە. پێویستە هەموو رەنگەکەکانی کۆمەڵگا بەشداری پێبکەین بۆ چارەسەرکردنی بەربەستەکان و کار بکەین بۆ ئابوریەکی گەشەکردووی تەندروست''

لەمیانی رێوڕەسمی خەڵاتکردنی پێشبڕکێی داهێنانی وزەی بەردەوامی ٢٠١٧، هەشت براوە خەڵاتکران بە پلەی یەکەم و دووم. هەروەها چەندین پارچە میوزیک و گۆرانی و سەما پێشکەشکران.