بەمەبەستی بەردەوامی و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ لاوان، دەزگای روانگە پڕۆژەی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی٢٠١٧ راگەیاند.
بەرواری ١٠ی ئابی ٢٠١٧ دەزگای روانگە لە کۆنفرانسێکی راگەیاندندا بەشێوازی راستەوخۆ لە کەناڵەکانی راگەیاندن پرۆژەی ساڵانەی خەڵاتەکانی روانگەی راگەیاند. موژدەی بەردەوامی ئەم پێشبرکێیە هونەری و زانستی و ئەدەبییە بۆ ساڵی چوارەم بە گوێی لاوانی کوردستان رادێرا.
خه‌ڵاته‌كانی روانگه دەرفەتێکی گونجاو و نایابه بۆ لاوانی تەواوی پێکهاتەکانی دانیشتووی کوردستان. ده‌زگای روانگه به هاوكاری و پاڵپشتی سپۆنسه‌ره ناسراو و دڵسۆزەکانی بەگرنگی دەزانێت كه سه‌كۆیه‌ك بۆ لاوان ده‌سته‌به‌ر بكات تاوه‌كو تواناكانیان بدۆزێته‌وه و له شه‌وئاهه‌نگێكدا بە کۆمەڵگەیان بناسێنێت و ببێتە هەوێنێک بۆ دەستەبەر کردنی داهاتوویەکی پرشنگدار و پڕ لە داهێنان.
ئامانجی ئه‌م پڕۆژه‌یه دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌ی لاوان و هاندان و پشتگیری كردنیانه له په‌ره‌پێدانی زیاتری توانا و پڕۆژه‌كانیان. خه‌ڵاته‌كانی روانگه به فه‌رمی له‌٢٠١٤ ده‌ستیپێكرد، له سێ ساڵی رابردوودا رێوڕەسمی ئاهه‌نگی خه‌ڵاته‌كانی روانگه له چه‌ند شارێكی جیاجیا سازكرا، ٢٠١٤ له هه‌ولێر و ٢٠١٥ له سلێمانی و ٢٠١٦ له دهۆك. له‌م ساڵدا رێورەسمی کۆتایی و ئاشکراکردنی ناوی براوەکانی خه‌ڵاته‌كانی روانگه‌٢٠١٧له پارێزگای هه‌ولێر بەئەنجام دەگەیەنرێت.
لاوانی تەمەن ١٥ بۆ ٢٥ ساڵان له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستانه‌وه ده‌توانن به‌شداربن و تواناكانی خۆیان له هه‌شت به‌شی جیاوازدا پیشانبده‌ن (كورته فیلم، كورته‌چیرۆك، فۆتۆگرافیی،هونه‌ری ریسایكلین، وێنه‌كێشان، تاكژه‌نی میوزیك، داهێنانی زانستیی، ده‌ستپێشخه‌ری كار).
پێشكه‌شكردنی بەرهەمەکان به شێوازی پێشبركێیه له هه‌ر هه‌شت بواردا، لە ١٠ی ئابی٢٠١٧ ده‌ستپێده‌كات و دوا به‌رواری پێشكه‌شكردنی بەرهەمەکان ١ی تشرینی دووه‌م٢٠١٧ ده‌بێت و بۆ ده‌ستنیشانكردنی پله‌ی یه‌كه‌م له هه‌ر به‌شێكدا لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌پێی پێوه‌ری تایبه‌ت له هه‌ر هه‌شت بواردا به‌رهه‌مه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و براوەی یەکەمی خەڵاتەکانی روانگەی بۆ ساڵی ٢٠١٧ دەستنیشان دەکەن.