پاراستنی ژینگە ئەرکێکی مرۆیی و نیشتیمان پارێزیە

ژینگە | 2/12/2013
Environment Awareness Raising Initiatives for Children


پرۆژەی روانگە ( دەستپێشخەری هۆشیارکردنەوەی ژینگە بۆ منداڵان) لە کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ ٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٣ لە ناوچەی سۆران. شایەنی ئاماژەیە کە ئەم پرۆژەیە بۆ (٨٧٢٧) منداڵی قوتابخانەکان سازکرابوو. لەگەڵ ئەوەشدا خەلکانێکی زۆری دانیشتوانانی ئەم ناوچەیە بانگهێشت کرابوون بۆ بەشداری کردنی پاکردنەوەی شار. ئەمرۆ بە ئامادەبوونی بەرێز کرمانج عزەت سلێمان قایمقامی سۆران و چەندین لە کەسایەتی دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکانی سۆران لەگەل منداڵان بەشداری روانگەیان کرد لە بۆنەیەکی گەورەی پاک کردنەوەی شاردا. شەقام و شوێنێکی زۆر لە ناوەراستی شار بەرووی ئۆتۆمۆبێلەکان داخرا بۆ لەخۆگرتنی بەشداربوان . دەستێک بە لایلۆنی خاشاک کۆکردنەوە و دەستەکەی تریش بە دەستەوانەیەکی رەنگی پرتەقاڵی. گروپەکە پرژانە نێو شارو دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی تەوای پاشماوەو خاشاکی سەر شەقام و شۆستەکان. هەندێک لە رێبواران تێدەپەرین و پرسیاری ئەوەیان دەکرد کە گوایە ئەم هەڵمەتە بۆچیە. ئەوەش هێشتا ئەوە دەگەیەنێت کە هۆشیارکردنەوەی خەلکە بۆ پاکو خاوێن راگرتنی ژینگەکەیان. هیوایەکی گەورە هەیە بۆ ئەم گەشتە بۆ دروستکردنی کاریگەریەکی باش بۆ پاراستن و خاوێن راگرتنی ژینگەی کوردستان.