دەزگای ڕوانگە لە درێژەی هۆشیایی پاک راگرتنی ژینگەی کوردستان بەردەوامە و ئەمجارە هەڵمەتێکی گشتگیری بڵاوکردنەوەی پاک راگرتنی ژینگەی کوردستانی لە شاری سلێمانی و دهۆک ئەنجامدا.
بەرواری ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ دەزگای ڕوانگە لە شوێنە گەشتیارییەکانی سنوری شاری دهۆک و سلێمانی هەڵمەتی پاک راگرتنی سەیرانگەکان و شوێنە گشتییەکانیان دەستپێکرد و بە هەزاران کیسەی نایلۆنی بۆ کۆکردنەوەی خاشاک و پاشماوەکان دابەش کردە سەر ئەو خێزان و هاونیشتیمانیانەی کە بەمەبەستی گەشت و گوزار کردن روویان لە شوێنە گەشتیارییەکان کردوە. هاوکات لەگەڵ کیسە نایلۆنەکان رێبەرێکی هۆشیاریی پاک راگرتنی ژینگە و ئاماژەدان بە مەترسییەکانی فرێدانی خاشاک و پاشماوە لە شوێنە گەشتییارییەکان بەسەر تەندروستی مرۆڤەوە هاوپێچکرابوو.
رێبەری پاک راگرتنی ژینگە بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی و سۆرانی و زمانی ئینگلیزی دارێژراوە و پێوەر و زیانەکانی پاشماوە و خاشەکەکان بەسەر سروشت و تەندروستی مرۆڤدا شیکراوەتەوە. ئەم هەڵمەتەش سەرەتا لە شاری هەولێر لە مانگی ئایاری ٢٠١٥ دەستی پێکرد..
دەزگای ڕوانگە وەک دەستپێشخەرییەک بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان لە پرۆژەی ( کوردستان پاک بپارێزە ) زیاتر لە ٢٠٠٠ تەنەکەی خۆڵ ( حاویە) و ٣٠ تابلۆی هۆشیارکردنەوەی پاک راگرتنی ژینگەی کوردستان بە هەر سێ زمانی کوردی عەرەبی ئینگلیزی لە سەرجەم ناوچە گەشتیارییەکانی شارو شارۆچکەکانی کوردستان دابەش کرد، تاوەکو هاونیشتیمانیان ژینگەی کوردستان بەپاک و خاوێنی بپارێزن.