دەزگای روانگە پێشبڕکێی بیرکاری ڕادەگەیەنێت ٢٠١٩

پەروەردە | 4/3/2019
Rwanga Foundation Announces Mathematics Competition 2019

بەرواری٤ ئاداری ٢٠١٩ دەزگای روانگە  پڕۆژەیەکی نوێی بە ناوی پيشبڕکێی بیرکاری لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند، کە تێدا ١٦٩  قوتابخانە پێشبڕکێ دەکەن.

 پێشبڕکێکە بۆ یەکەم جار لە هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی ١١ بەڕێوبەرایەتی پەروەردە، بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەڕێوەچوو و ئامانجی پێشبڕکێکە برەودانە بە کەرتی پەروەردە وهاندانی قوتابیانە بۆ زیاتر ئاشنابوون بەو بابەتانەی کە بە توانان تێیاندا.

بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، بەشدار عبدالخالق گوتی " سوپاسی دەزگای ڕوانگە دەکەم کە بەردەوام هاوکار و پاڵپشت بوون بۆ سێکتەری پەروەردە لە هەرێمی کوردستان، ئەم پڕۆسەیە لەوانەیە چەند خاڵێک بپێکێت لە وانە چاندنی ڕو‌‌حیەتی پێشبڕکێ لەنێوان قوتابیان وهەوڵدان، هەروەها بۆ کاڕگێری قوتابخانەکانیش نازناوێکە، کە قوتابی بتوانێ نمرەی بەرز و ئاستی یەکەمی بەدەستبهێنێت"

،  دەشنێ شوان یەکێك بوو لە قوتابیە باشداربووەکان وگووتی " زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ توانیومە لەم پێشبڕکێیەدا بەشداربم، ئەمە یەکەم جارە کە لە کوردستان دەکرێت و هاندەرێکە بۆ ئێمە بتوانین گرنگی بە بواری بیرکاری بدەین، بەشێوازێکی گشتی پرسیارەکان جۆراوجۆر و مام ناوەدبوون،هەندیکی دیکەش لەسەر هزری خۆمان وەستا بوون "

 ڕێکخەری پڕۆژەکە لە دەزگای ڕوانگە، ڕێبین هۆشیار گووتی" لە ئێستادا پڕۆژەکە لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدەین، بەڵام لە داهاتوودا دەمانەوێت بیکەینە پڕۆژەیەک لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت "

پيشبڕکێی بیرکاری چوار قۆناغ لە خۆ دەگرێت،  لە قۆناغی یەکەم ١٦٩ قوتابی بەشداربوون، لە قۆناغی دووەم ١٠ قوتابی دەمێنێتەوە، قۆناغی پيش کۆتا ٥ قوتابی دەبن، تەنها ١ قوتابی لە کۆی ٣ قوتابی لە قۆناغی کۆتادا نازناوی پاڵەوانی بیرکاری بەدەست دە‌هێنێت.

 لە کۆتای پيشبڕکێکەدا هەریەک لە براوەی سێیەم بڕی ١٠٠٠ دۆلار، براوەی دووەم بڕی ١٥٠٠ دۆلار و  براوەی یەکەم بڕی ٢٠٠٠ دۆلار بە خۆی و قوتابخانەکەی دەبەخشرێت،هەروەها گەشتێکی زانستیش بۆ براوەی یەکەمی پيشبڕکێکە لەگەڵ یەکێك لە مامۆستاکانی دابین دەکرێت.