دەزگای ڕوانگە لە پڕۆژەیەکی پاراستن و پاکڕاگرتنی ژینگەی کوردستاندا چەندان چالاکیی جۆراوجۆر بە ئەنجام دەگەیەنێت، لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانیشدا چەندان زبڵدان و تابلۆی هۆشیاریی پاراستنی ژینگە بڵاو دەکاتەوە.
بەرواری ٣/٣/٢٠١٥ بەشی ژینگەی دەزگای ڕوانگە پڕۆژەی پاراستن و پاکڕاگرتنی ژینگەی کوردستانی دەستپێکرد و لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان و شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستاندا ٤٠٠٠ زبڵدانی قەبارە جیاوازی دابەشکرد بۆ ئەوەی کووچە و کۆڵانی شارو شارۆچکەکان بە پاکو خاوێنی بمێننەوە و هاووڵاتیان زبڵ و پاشماوە و خاشاک نەڕێژنە سەر شەقامەکان. بهشێكی دیكهی پڕۆژهكهش دابینکردنی ٣٠ تابلۆی ڕێنمایی هاوڵاتییانه بۆ پاكڕاگرتنی ژینگەی کوردستان و شوێنە گەشتیارییەکان.
پڕۆژەی پاراستنی ژینگەی کوردستان بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی و قائیممهقامیەتی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، سۆران، ڕانییە، کۆیە، ئاکرێ، زاخۆ، شێخان، دۆکان و چەندان شار و شارۆچکەی دیکە ئەنجام دەدرێت، لەهەمان کاتیشدا خۆ ئامادەکردن و سازکردنە بۆ پاراستنی شوێنە گەشتیارییەکان کە لە وەرزی بەهاردا هاوڵاتییان بۆ کات بەسەربردن ڕوویان تێدهكهن.