دەزگای روانگە براوەکانی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٩ رادەگەیەنێت

لاوان | 28/11/2019
Rwanga Foundation Announces the Winners of the Rwanga Awards 2019

بۆ شەشەمین ساڵ لاوانی بەشداربووی خەڵاتەکانی روانگە لە رێوڕەسمێکی شکۆداردا لەشاری هەولێر بەپلەی یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵاتکران.

بەرواری٢٨٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، دەزگای روانگە لە کۆتایی هاتنی پڕۆژەی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٩، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا، بە ئامادەبوونی رێژەیەکی زۆری ئامادەبووان و دەزگا راگەیاندنەکان، لاوانی براوەی ١٠ بەشی پێشبڕکێیەکە بە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵات کرد و توانا شاراوەکانیان بە رووی خۆیان و کۆمەڵگەدا پیشان درا. هەر لە رێوڕەسمەکەدا چەندین نمایشی سەرنج راکیش پێشکەشکران.

دەزگای روانگە بەمەبەستی برەودان به توانای لاوان و دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانیان و شکۆفەکردنی هەستی متمانە بەخۆکردن و وەگەڕخستنی کارامەییە هونەریی و ئەدەبیی و زانستییەکانیان، لە بەرواری ٢٨-٧-٢٠١٩ تاکو ١٥-١٠-٢٠١٩ بەرهەمی جۆراوجۆری هونەریی و ئەدەبیی و زانستیی ئەو لاوانەی دانیشتووی کوردستانن بەبێ جیاوازی رەگەز و نەتەوە و ئاین وەرگرت، کەوا تەمەنیان لەنێوان ١٥- ٢٥ ساڵانە، لەم بوارانەی کە دەستنیشان کرابوون هەر وەک: فۆتۆگرافیی، پڕۆگرامسازی، هۆنراوە، وێنەکێشان، کورتە فیلم، تاکژەنی میوزیک، کورتە چیرۆک، هونەری ریسایکلین، داهێنانی زانستیی و دەستپێشخەری کار. هەر لاوێکیش مەبەستی بووایە بە بەرهەمێکی داهێنراوی خۆی بەشداری ئەو پێشبڕکێیە بکات، دەیتوانی دوای خوێندنەوەی مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە هەربەشێک لەم بوارانەی سەرەوە، بابەتەکەی بنێرێت بۆئەوەی لە رێگەی لیژنەی پسپۆڕەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و دواتریش لە ئاهەنگێکی شایستەدا ببێتە خاوەنی پلەی یەکەم، دووەم و سێیەمی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٩.

ئامانجی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌ی لاوانی دانیشتووی‌‌ كوردستانە و هاندان و پشتگیری كردنیانه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری توانا و پڕۆژه‌كانیان. خه‌ڵاته‌كانی روانگه‌ به‌ فه‌رمی له‌ ٢٠١٤ ده‌ستیپێكرد، له‌ چوار ساڵی رابردوودا ئاهه‌نگی خه‌ڵاته‌كانی روانگه‌ له‌ چه‌ند شارێكی جیا سازكرا، ٢٠١٤ له‌ هه‌ولێر و ٢٠١٥ له‌ سلێمانی و ٢٠١٦ له‌ دهۆك و  و ٢٠١٧ و ٢٠١٨ لە هەولێر. له‌م ساڵیشدارێوڕەسمی کۆتایی خه‌ڵاته‌كانی روانگه‌ ٢٠١٩ له‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌ (هۆڵی كۆنفرانسی سه‌عد عه‌بدوڵا) سازکرا. ژمارەی بەرهەمەکان لە کۆتایی بەرواری پێشکەشکردن بریتی بوون لە ٤٦٢ بەرهەم کە لە لایەن (٢٩٤ کوڕ و ١٦٨ کچ) پێشکەشکرابوو.

هاوکات، لێژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی خەڵاتەکانی روانگە ٢٠١٩ بریتیبوون لە ٢٠ دادوەر: (ئیسماعیل هاجانی - نووسەر و ڕۆماننووس ، ئارام سدیق - نووسەر و ڕەخنەگر ) لە بەشی کورتە چیرۆك. (حەسەن موراد – هونەرمەند ، هودا ئەحمەد – هونەرمەند ) لە بەشی وێنەکێشان. (سەفین حەمید – فۆتۆگرافەر ، سۆران نەقشبەندی – فۆتۆگرافەر )  لە بەشی فۆتۆگرافی.  (هونەر سەلیم – دەرهێنەری فیلم، هەوراز محمد – دەرهێنەری فیلم) لە بەشی کورتە فیلم. (موفق جلیل –  مامۆستای زانکۆ، شڤان عسکر– مامۆستای زانکۆ) لە بەشی داهێنانی زانستی. (تەلان عەونی – بەڕێوەبەری گشتی ئەربیل مانپاوەر ، ئەستارا مایور– بەڕێوەبەری بەرەوپێشبرنی بزنس لە  Five 1 Lab) لە بەشی داهێنانی زانستیی. (ساڵح نەجیب – مامۆستای زانکۆ ، یونس ئەحمەد – مامۆستای زانکۆ) لە بەشی هونەری ریسایکلین. (چەتۆ نەورۆز– میوزیکژەن ، محمد زکی – میوزیکژەن ) لە بەشی تاکژەنی میوزیك. (شەماڵ ئاکرەیی– شاعیر و نووسەر ، پێشڕەو عەبدوڵا– نووسەر و ڕەخنەگر) لە بەشی هۆنراوە. (هەژار برنجی– بەڕێوەبەری تەکنیکی تۆڕی میدیایی رووداو، ئامانج علی– هاودامەزرێنەری کۆمپانیای ئاڤێستا) لە بەشی پرۆگرامسازی.

خه‌ڵاته‌كانی روانگه‌ هه‌لێكی نایابه‌ بۆ لاوان له‌ كوردستان. ده‌زگای روانگه‌ به‌ هاوكاری و پاڵپشتی سپۆنسه‌ره‌ ناسراو و جیاوازه‌كانی شانازی به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ساڵانە سه‌كۆیه‌ك بۆ لاوان ده‌سته‌به‌ر بكات تاوه‌كو تواناكانیان بدۆزێته‌وه‌ و له‌ شه‌وئاهه‌نگێكدا بیانخاته‌ڕوو. شەشەمین ساڵی خەڵاتەکانی روانگە بە پشیگیری و هاوکاری ٣٠ سپۆنسەر ئەنجامدرا. سپۆنسەرەکان بریتیبوون لە سپۆنسەری ئەڵماس(KOREK TELECOM, KAR GROUP, KHOSHNAW GROUP) ، سپۆنسەری زێرین (FASTLINK, AD MEDIA, DARIN GROUP, ERBIL INTERNATIONAL HOTEL, PHONEIX STUDIO, PEPSI, MELLAT HOLDING, MRF GROUP, HEMN GROUP)، سپۆنسەری زیوی (SCHNEIDER ELECTRIC, HELLA AGENCY, CLICK IRAQ, GEG REKLAM)  ، هاوبەشی میدیایی  (RUDAW TV, K24) ، سپۆنسەری میدیایی   (AVA TV, WAAR TV, KURDISTAN TV, NET TV, KURDMAX, FALCON EYE, FALCON FAMILY, ACE CHANNEL, M RADIO, BABYLON FM, MIX FM, AND DUHOK TV).

 

 

                                                                                               براوەکانی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٩ 

 

 

 

 

 

#بەشپلەناوی براوەپارێزگاناوی بەرهەم
1تاکژەنی میوزیكیەکەمئاودێر عبدول عبدللە حمە رشیدسلێمانیEtude op 10 No.12 Revolutionary
دووەمرەوا بدران قادرهەولێرC- Zardash
سێیەماحمد هیمداد نادرهەولێرسەمای دڵ (Dance of Heart)
2فۆتۆگرافیییەکەمصالح حمه سور صالح (ڕەوا حمه سور صالح)سلێمانیسادەیی لە سوچێکی ژیان (Simplicity in a corner of life)
دووەمهەرێم علی حسنهەولێرئازار و ئومێد (Pain and Hope)
سێیەمدیاری علی اسماعیلسلێمانیمیهرەبانی (Kindness)
3وێنەکێشانیەکەمتارا عبدللە محمد شریفسلێمانیئازاری ژن (Pain of a Woman)
دووەمهەردی مهدی حمدهەولێرکۆچبەر (Immigrant)
سێیەمزینە ازاد رشیدهەولێرDear World (ئازیزم ژیان)
4هونەری ریسایکلینیەکەمپەیام عبدللە حمەهەولێرژینگە (Environment)
دووەماسراء مصلح عليهەولێرمێزی درومانی بەکارهێنراوە (Reused Sewing Stand)
سێیەمهێمن سامی یحییهەولێردەزگای گۆشت ووردکردن (Reused Grinding Machine)
5پڕۆگرامسازییەکەملاڤین اسماعیل احمدسلێمانی Green Doctor
دووەمهرمان حسن محمددهۆكHotline
سێیەممحمد کافی فاروقهەولێرGas Online System
6هۆنراوەیەکەمبێساران قاسم کریمکەرکوكگۆرانییەکانی جەنگ (War Songs)
دووەمبخاری وشیار عثمانهەولێرکورسییەکەی شەقامی خودا (God Street’s Chair)
سێیەماحمد ایاد محمد صالحهەولێرکاپیتال م ی یم نەخۆشیەک ترە بۆ زەوی (Capitalism is another disease for earth)
7کورتە چیرۆكیەکەمدیمن عبدللە عبدالحمیددهۆكساردی ڕۆبۆت... گەرم ئیشق (Robot Coldness … Love warmness)
دووەمدلبرین عبدالفتاح علیدهۆكهیڤیەک بۆ ژیانێ (A hope for life)
سێیەماحمد سامی مجیدهەولێرسەرزەمینی گوناهەکان (Land of Sins)
8داهێنانی زانستییەکەممتین دلیر رامزهەولێرRobot Arm Tank ( تانکی باڵی رۆبۆت)
دووەمبانو عمر احمدسلێمانیIV fluid hospital system ( سیستەمی کۆنتڕۆڵکردنی شلە)
سێیەمکیڤورک هیکاز فرجهەولێرSatellite Soil Moisture Measuring Robot ( ڕۆبۆتی سەتەلایتی پێوانەکردنی ڕادەی شێ)
9دەستپێشخەری کارییەکەمهیمن هادی حسینسلێمانیTown Clothing
دووەمکانی جلیل فتاحهەولێرکافێ پاسی هەولێر (Bus Café – Erbil)
سێیەمطه یاسین محمدامینسلێمانیسابوونی سروشتی قەڵا (Qalla Natural Soup)
10کورتە فیلمیەکەمکەیوان بیستون محمدهەولێرI want to fly
دووەمکوسرەت برهان بکرسلێمانی1 in 182000
سێیەمیاداشت یوسف رسولسلێمانیDeath