بەرواری١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، دەزگای روانگە بە پاڵپشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئانتوێرپ واسلاند، پڕۆژەی پلاتۆی دەست پێ کرد.
بە بەشداری شازدە کۆمپانیا لە سێکتەرە جیاوازەکان، دەزگای روانگە بە پاڵپشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئانتوێرپ واسلاند، دەستی کرد بە یەکەم کۆبوونەوەی پڕۆژەی پلاتۆ. ئەم پڕۆژەیە ئامانجی دروستکردنی تۆڕێکی کاریگەر و کارایە لەنێوان کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان لە هەرێمی کوردستان، کە تێیدا کۆپانیاکان ئەزموون و زانیارییەکان لەڕێگەی گفتوگۆکردنی چەندین بابەتی پەیوەست بە کار و دەسپێشخەری، ئاڵوگۆڕ دەکەن. پڕۆژەی پلاتۆ لە دە کۆبوونەوەی جیاواز پێکهاتووە، کە بابەتی گرینگ و نوێ پەیوەست بە بزنس و بەڕێوەبەردن لە هەر کۆبوونەوەیەکدا دەخرێتە بەر باس.
پڕۆژەی پلاتۆ یەکێک لە گرینگترین تۆڕەکانی کار و بزنسە لە ئەوروپا، کە لە ساڵی ١٩٩١ لە ئانتوێرپ – بەلجیکا دەستی پێ کردووە و چالاکییەکانی لە ئەوروپا و ئەمریکای باشوور و ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ دەکات.