دەزگای روانگە هاوکاری قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات لە سلێمانی

پەروەردە | 13/12/2018
Rwanga Foundation Supports Students with Specific Needs in Sulaimani

بەرواری ١٣ی کانوونی یەکەمی٢٠١٨ دەزگای روانگە، بە هاوکاری لقی سلێمانی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان، هاوکاری دارایی و چەند پێداویستییەکی قوتابخانەی بۆ١٢٢ قوتابی خاوەن پیداویستی تایبەت دابین کرد لە پارێزگای سلێمانی.
بەهۆی دۆخی ئابووری، بەشێک لەو خێزانانەی قوتابی خاوەنپێداویستی تایبەتیان هەیە ناتوانن وەک پێویست کەل و پەل و پێداویستی قوتابخانە بۆمنداڵەکانیان دابین بکەن، بە تایبەتی لە وەرزی زستان.
ئامانجی ئەم چالاکییەی دەزگای روانگە، هاوکاری کردنیقوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو تاوەکو بتوانن بەردەوامبن لە خوێندن وپڕۆسەی فێربوون.
ئامانج کاکەڕەش، بەرپرسی نوسینگەی دەزگای روانگە لە سلێمانی گوتی '' پەروەردە یەکێکە لە بوارە سەرەکییەکانی دەزگای روانگە کە کاری تێدادەکەین. بۆیە بەپێویستمان زانی هاوکاری ١٢٢ قوتابی خاوەن پێداویتی تایبەت بکەین لە پارێزگای سلێمانی تاوەکو بتوانن لە خوێندنیان بەردەوامبن.''
هاوکات، سامان حوسێن، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان گوتی '' چەند قوتابییەکی خاوەن پێداویستی تایبەت وازیان لە خوێندن هێناوە چونکە بەهۆی دۆخی ئابووری خێزانەکانیان نەیانتوانیوە پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەن.زۆر سوپاسی دەزگای روانگە دەکەین کە بەدەنگ داواکارییەکەمان هات''.