لە بەرواری ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دەزگای روانگە بەشداری پێشانگەی نێودەوڵەتی کاری موسڵ ٢٠١٩ی کرد.
پێشانگەی نێودەوڵەتی کاری موسڵ ٢٠١٩ پێشانگەیەکی ناحکومیە کە لەلایەن وەزارەتى فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هەماهەنگى ئابووری و پەرەپێدان (BMZ) پاڵپشتى دارایی دەکرێت لە ڕێگەی ڕێکخراوی GIZ/GMAC، و لە لایەن تۆری گەنجانی نیشتیمانەوە جێبەجێ دەکرێت. دەزگای روانگە لە لایەن رێکخراوی GIZ بانگهێشکرابوو بۆ دانانى شوێنی تایبەت بە خۆیان و خستنەڕووى هەلەکانى کار و چالاکى و بەرهەمەکانیان
پێشانگەکە بە شێوەیەکی فراوان لە ناو زانکۆی موسڵ بەرێوەچوو. ٧٠٪ ی ئامادەبووانی پێشانگەکە لە رەگەزی نێر و ٣٠٪ی لە ڕەگەزی مێ بوون. هەروەها، ٥٠٠ کارخواز سیڤییان پێشکەشی دەزگای روانگە کرد.