، ئەمڕۆ ١٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤ تیمه‌كانی ده‌زگای روانگه چه‌ندین بوتڵی ئاو و تورمزیان به‌سه‌ر ئەو ئاوارانه‌دا دابه‌شكرد كه له شاری مووسڵه‌وه روویانكردووه‌ته ناوچه‌ی خازر و له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه له خێوه‌تگه‌كانی ئه‌وێدا نیشته‌جێكراون.
له درێژه‌ی ئه‌و كۆمه‌كه مرۆییانه‌ی كه ده‌زگای روانگه پێشكه‌شی ئاواره‌كانی شاری مووسڵی ده‌كات و لەگەڵ گەیشتنی کۆمەڵێکی دیكه‌ی ئاوارەکانی شاری مووسڵ و له‌دوای لێكۆڵینه‌وه له پێداویستییه هه‌نووكه‌یی و سەرەتاییەکانیان، تیمەکانی دەزگای روانگە ٧٢٠٠ بوتڵی ئاو و ٣٠٠ تورموز و ٣٠٠ قالبی بەفریان بەسەر ٣٥٦ خێزاندا دابه‌شكرد كه سه‌رجه‌میان ١٧٨٤ کەس بوون، جگه له دابه‌شكردنی ئه‌و كۆمه‌كانه به‌سه‌ر چەندین خێزانی دیکە کە لەبەر ئالۆزی و رێژەی زۆریان نەتواندرا هەژمار بکرێن.
ده‌زگای روانگه وه‌ك كاری به‌رده‌وامی مرۆڤدۆستانه‌ی خۆی، له غه‌می وه‌دیهێنانی پێداویستییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ئه‌و ئاوارانه‌یه كه له ترسی شه‌ڕ و كوشتار، ماڵ و شاری خۆیان جێهێشتووه و له رێگه‌ی تیمه‌كانییه‌وه به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه له جۆری پێداویستییه‌كانیان ده‌كات و به‌پێی توانا ده‌ستی كۆمه‌كیان بۆ درێژ ده‌كات.