سەرۆکى دەزگاى روانگە پشتگیری خۆی بۆ خانەی نەوجەوانانى هەولێر لە ڕێگەی پێداویستییەکان دووپات کردەوە

کەسانی لێقەوماو | 9/10/2024
President of Rwanga Foundation Strengthens Support for Erbil Orphanage with Essential Donations.

 

هەولێر ، هەرێمی کوردستان ٩/ ١٠ / ٢٠٢٤، 


 

رێزدار ( ادریس نێچیرڤان بارزانی) سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە، سەردانی خانەی نەوجەوانانی هەولێری کرد و لەگەل سەردانەکەی دیاری تایبەتی خۆی پێشکەش بە ئازیزانی خانە کرد کە پێکهاتبوو لە  زۆرینەی پێداویستییەكانی خانەی نەوجەوانانی کچان و کوڕان . 

دواتر بەرێزیان لە نزیكەوە دڵنیایی و پاڵپشتی بەردەوامی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ خانە و ئازیزانی ناو خانەکە.

لەچوارچێوەی دیارییەکاندا چەندین ئامێری کارەبایی و فێنککەرەوە و هەروەها تەواوی پێداویستییەکانی شوێنی حەوانەوەی ئازیزان نوێکرایەوە، هاوکات پێداویستییەکانی چێشتخانە و ڕاخەری تایبەت بە خانەکە دابینکرا.

مایەی ئاماژەپێكردنە منداڵان و ئازیزانی خانەش چەندین دیاری و یاری و جل و بەرگ و پێداویستی قوتابخانەیان بۆ فەراهەم كرا بەپێی تایبەتمەندی و تەمەنی ئازیزەکان