بەرواری کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی دهۆک سیمیناری ''هاوکێشەی سەرکەوتن''ی رێکخست بۆ قوتابیانی زانکۆکە.
سیمینارەکە لەلایەن عبدالسلام مەدەنی، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە پێشکەشکرا و باسی لە گرنگی رۆڵی قوتابیانی زانکۆ کرد لە کۆمەڵگە و چۆن دەکرێت ببن بە هاوکێشەیەکی ئەرێنی بۆ کۆمەڵگە.
لە سیمینارەکەدا زیاتر لە ١١٠٠ کەس ئامادەبوون کە هانی بەشداربوانی دەدا تاوەکو بەردەوام کار بۆ خەونەکانیان بکەن و گەشبینانە بەشداربن لە باشترکردنی کۆمەڵگە بە تایبەتی و کوردستان بە گشتی. عبدالسلام مەدەنی گەشبینانە و بە وزەیەکی ئەرێنییەوە کۆتایی بە سیمینارەکە هێنا و گوتی '' بیرکەری ئەرێنی کۆمەڵگە بن و دەستبکەن بە کرداری ئەرێنی بۆ خەڵکانی دەوروبەرتان'.