له درێژه‌ی ئه‌و كۆمه‌كه مرۆییانه‌ی كه ده‌زگای روانگه پێشكه‌شی ئاواره‌كانی شاری مووسڵی ده‌كات و له‌دوای لێكۆڵینه‌وه له پێداویستییه هه‌نووكه‌ییه‌كانیان تیمه‌كانی ده‌زگای روانگه چه‌ندین تورمزی ئاویان به‌سه‌ر ئەو ئاوارانه‌دا دابه‌شكرد كه له شاری مووسڵه‌وه روویانكردووه‌ته ناوچه‌ی خازر و له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه له خێوه‌تگه‌كانی ئه‌وێدا نیشته‌جێكراون.
ده‌زگای روانگه وه‌ك كاری به‌رده‌وامی مرۆڤدۆستانه‌ی خۆی، له غه‌می وه‌دیهێنانی پێداویستییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ئه‌و ئاوارانه‌یه كه له ترسی شه‌ڕ و كوشتار ماڵ و شاری خۆیان جێهێشتووه و له رێگه‌ی تیمه‌كانییه‌وه به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه له جۆری پێداویستییه‌كانیان ده‌كات و به‌پێی توانا ده‌ستی كۆمه‌كیان بۆ درێژ ده‌كات.