ئه‌مڕۆ ١٠حوزه‌یرانی ٢٠١٤ ده‌زگای روانگه وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی شاری موسڵدا دابه‌شكرد كه له ترسی گیانی خۆیان روویانكردووه‌ته ناوچه‌كانی كوردستان و ناوچه‌ی خازری نزیك شاری كه‌ڵه‌ك.
كارمه‌ندانی ده‌زگای روانگه به هاوكاریی چه‌ندان كه‌سی خۆبه‌خش، خۆراك و خواردنه‌وه‌یان وه‌ك یارمه‌تیی سه‌ره‌تایی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شكردووه.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێت كه هه‌زاران ئاواره‌ی دیكه‌ی شاری موسڵ له سنووری ناوچه‌ی خازر گیریان خواردووه و له دۆخێكی زۆر ناله‌باری مرۆییدان و ده‌یانه‌وێ روو له شاری هه‌ولێر بكه‌ن. ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان رایده‌گه‌یه‌ننن ته‌نها ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی كه ئێسته له بازگه‌ی خازرن و ده‌یانه‌وێ بێنه نێو شاری هه‌ولێره‌وه” نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كه‌س ده‌بن.
ئه‌و ئاوارانه به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر شاری موسڵ، ماڵ و شاری خۆیان جێهێشتووه و له ره‌وشێكی زۆر ناهه‌مواردان.