لە درێژەی هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ئاوارەکانی خۆرئاوای کوردستان لە سنوری شاری هەولێر. دەزگای روانگە لە ٢٠ی ئاداری ٢٠١٤ بەهاوبەشی چەند قوتابخانەیەک لە شاری هەولێر هەر وەک ( قوتابخانەی بەریتانی، قوتابخانەی نیلۆڤەر، ئامادەیی ئازادی کوڕان) بڕێکی زۆری جلوبەرگی پێویست و کەلوپەلی گرنگ بۆمنداڵە ئاوارەکانی نیشتەجێی کامپی دارەشەکران رەوانەکرد، و تەواوی کەلوپەلو جلوبەرگەکانیش وەک هاوکاری و یارمەتی لەلایەن قوتابیانەوە کۆکرابوونەوە. شایەنی ئاماژەیە کامپی دارەشەکران ٩ هەزار کەسی ئاوارە لەخۆ دەگرێت کە دەکاتە نزیکەی ١٨٠٠ خێزان و لەم چەند رۆژەی رابردووش ١٥٤ ئاوارەی دیکە لە خۆرئاوای کوردستانەوە گەیشتنە هەرێمی کوردستان و لە کامپی دارەشەکران نیشتەجێکران