رێوڕەسمی کۆتایی پرۆژەی رەخساندنی هەلی کار بۆ لاوان لە هەرێمی کوردستان

لاوان | 19/9/2019
Final Ceremony of ‘Creation of Job Opportunities for Youth in KRI’ project

بەرواری ١٩ی ئەیلولی  ٢٠١٩، دەزگای روانگە بە هاوبەشی رێکخراوی کارکردن لە دژی برسیەتی رێوڕەسمی کۆتایی  پرۆژەی رەخساندنی هەلی کار بۆ لاوان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

پڕۆژەکە بە هاوبەشی لە نێوان ڕێکخراوی کارکردن لە دژی برسێتی و دەزگای روانگە بەڕێوەچوو، لە پرۆژەکەدا ٣٤ کارخواز لە ١٦ کۆمپانیا دامەزران لە هەر سێ شاری (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).

ئامانجی سەرەکی پرۆژەکە ڕاهێنانکردن و خستنەسەر کاری کارخوازان بوو، هەروەها مووچەی ٤ مانگ لە لایەن ڕێکخەرانی پرۆژەکە بۆ سوودمەندبووان دابینکرا.

ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونی نۆێنەری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو. هەروەها بروانامە بە سەر کۆمپانیا و سەەدمەندبووان پێشکەشکرا.

عبدالسلام مدنی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای روانگە، گوتی ''کۆمپانیاکان بەدوای کارمەندی بەتوانا دەگەرێن، کارخوازانیش بە دوای کاردا، ئێمە وەکو دەزگای روانگە دەبینە پردێک بۆ بەیەک بەستنەوەی کارخواز و کۆمپانیاکان ، لەم پرۆژەیەدا کاردەکەین بۆ خێراکردنی پرۆسەکە ، زۆر سوپاسی رێکخراوی کارکردن لە دژی برسیەتی دەکەین ، هیوادارین پرۆژەی زیاتر ئەنجام بدەین بەیەکەوە''.

بەڕێز کۆم دێ نانتێ، بەڕێوەبەری مەیدانی ڕێکخراوی کارکردن لە دژی برسیەتی لە شاری دهۆک، زانیاری زیاتری دەربارەی پرۆژەکە روونکردەوە و باسی لە گرنگی پرۆژەکە کردن بۆ کۆمپانیا و کارخوازان.

سوودمەندبووان لە سەرانسەری کوردستانەوە بەشداریان کرد (١٢ لە دهۆک، ١١ لە هەولێر، ١١ لە سلێمانی) ، پڕۆژەکە لە ژێر چاودێری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کورستان بەڕێوەچوو.

هەروەها، پرۆژەکە بە بەشداری کردنی ١٦ کۆمپانیا بەرێوەچوو : ((Vana Company, Karash Company, Ekhlas Company, Pirmam group, Hertz company, Main gate company ) لە هەولێر. (Vogue Architect, Click digital, Moonline travel agency, Dikin Company, Balla Company, Nephrone, ) لە سلێمانی.Mix Fm

(Maf Hypermarket for Hypermarkets (Carrefour), Aslan Company,Char Bra Company, Sarxabon Company, Simarkh Company, and Nawroz Group Company ) لە دهۆک.