لە بەردەوامبوونی هەڵمەتی هەفتانەدا، رۆژی پێنچشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٤ دەزگای روانگە بە هاوبەشی و بەشداری ٢٦ قوتابی قوتابخانەی نمونەیی فاخیر مێرگەسۆری، بڕێکی زۆر لە کەلوپەلی پێویست وەک هاوکاری بەخشیە ئاوارەکانی رۆژئاوا لە کامپی دارەشەکران نزیک شاری هەولێر. شایەنی ئاماژەیە کەلوپەلەکان بریتیبوون لە: بوتلی شیر،کلێنسی تەڕ، شیری منداڵان، سریلاک، لەگەڵ چەندین جلوبەرگی جۆراوجۆر بۆ منداڵان و پێگەیشتوەکان. شایەنی باسە لەم هەڵەمەتی کۆمەک بەخشینەدا ٣٤٧ کەس توانی سوود مەند بێت.