کامپی دارەشەکران١

کەسانی لێقەوماو | 17/2/2014
“Mission Possible Your Involvement Provides Smiles” – Darashakran 1


لە درێژەی هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک و یارمەتی بۆ ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان لە سنوری شاری هەولێر. دەزگای روانگە لە ١٣/٢/٢٠١٤ هەڵسا بە رەوانە کردنی برێکی  زۆری جلوبەرگی پێویست بۆ ئاوارەکانی نیشتەجێی کامپی دارەشەکران، کە تەواوی کەلوپەلو جلوبەرگەکان لە چەند قوتابخانەیەکی شاری هەولێر وەک کۆمەک و یارمەتی لەلایەن قوتابیانەوە کۆکرابوونەوە. ئەم قوتابخانانەش بریتی بوون لە ( ئازادی کوڕان، زەهرای کچان، بەهرەی بنەرەتی، زۆزاکی نمونەیی). شایەنی ئاماژەیە کامپی دارەشەکران ٩ هەزار کەسی ئاوارە لەخۆ دەگرێت کە دکاتە نزیکەی ١٨٠٠ خێزان.