بەمەبەستی گەیاندنی کارخوازان بە خاوان کار و بەهێزکردنی توانا و شارەزاییەکانی کار خوازان و باسکردن لە بازاڕی کار، دەزگای روانگە پیشانگەی کاری نێودەوڵەتی روانگە فرص ٢٠١٧ی لە هەولێر ئەنجامدا.
لە بەرواری ٢٦ - ٢٧ی تەمموزی ٢٠١٧ دەزگای روانگە بە هاوکاری چەندین سپۆنسەر پیشانگەی کاری نێودەوڵەتی روانگە فرص ٢٠١٧ی ئەنجامدا لە پیشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر. پیشانگەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تاوەکو ٦ی ئێوارە بەردەوام بوو بە مەبەستی دروستکردنی سەکۆیەک بۆ پێشکەشکردنی هەلی کار، راهێنانی بێبەرامبەر ( سەبارەت بە داڕشتنی سیڤی، تەکنیکەکانی چاوپێکەوتن لەگەڵ خاوەنکار، کارامەییەکانی ژیان و چۆنییەتی رەفتار کردن لە کاردا) لەگەل ئەنجامدانی چەند پانێلێک بەناونیشانی:
- سیستەمی پەروەردە و داخوازیەکانی کار لە هەرێمی کوردستان
- رۆڵی حکومەت لە دابینکردنی هەلی کاری بەردەوام بۆ کارخوازان
- چۆنیەتی رەفتار کردن لە کاردا
رێورەسمی پیشانگەکە لە بەرواری ٢٦ی تەمموز لەلایەن بەڕێز ئیدریس بارزانی دامەزرێنەر و سەرۆکی دەزگای روانگە، بەڕێز محمد هاودیانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێز نەوزاد هادی- پارێزگاری هەولێر و چەندین کەسایەتی دیکە بەڕێوەچوو. لە پیشانگەکەدا ١٠١ خاونکار ئامادەبوون و ١٩٦٢٧ کەس لەماوەی دوو رۆژدا سەردانیانکرد. خاوەن کارەکان بریتیبوون لە کۆمپانیا ناوخۆ و نێودەوڵيتیەکان، رێکخراوە ناوخۆ و نێو دەوڵەتیوکان و چەند زانکۆیەک.
١٨ سپۆنسەر بەشداربوون لە پیشانگەکەدا، کە بریتیبوون لە کۆمپانیای پیپسی و هێمن گروپ وەک سپۆنسەری ئەڵماس. کۆڕەک تیلیکۆم، گۆران گروپ (جین پاوەر)، مونلاین بۆ گەشت و گوزار، قوتابخانەی ئەمریکی نێودەوڵەتی لە کوردستان وەک سپۆنسەری پلاتینیۆم. کورد نەفت، ئێدیکۆ گروپ، هۆتێلی هەولێری نێودەوڵەتی، ماستەر کۆپەرەیشن و هاما وەک سپۆنسەری زێڕین. کۆمپانیای میشن، رێکخراوی GIZ، AHK، بزنز مەگەزین، ئەندازیاری رەنگ وەک سپۆنسەری زیوی، هەروەها ٥٥ خاونکاری ئاسایی و ٢٣ رێکخراوی ناوخۆیی ونێو دەوڵەتی و ٥ زانکۆ.
ئەو کەسانەی بەشداریان کرد لە پیشانگەکەدا توانیان راستەوخۆ خاوەن کارەکان ببین و گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەن سەبارەت بە هەلی کارەکانیان و زانیاری سەبارەت بە کۆمپانیاکان تاوەکو کاری گونجاو بۆخۆیان بدۆزنەوە. یەکێک لە سپۆنسەرەکانی پلاتینیۆم (مونلاین بۆ گەشت و گوزار) زیاتر لە ٧٥ هەلی کاری پێشکەشکرد و هەروەها یەکێکی دیکە لە سپۆنسەرەکان (ئیخلاس) زیاتر لە ١٠٠ هەلی کاری هەبوو.
پیشانگەی کاری نێودەوڵەتی روانگە فرص ٢٠١٧ کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە بەرواری ٢٧ی تەمموز کۆتای هات و بەشداربوان بە هیواو ئومێدێکی زۆرەوە لە چاوەروانی بانگهێشتکردنن بۆ چاوپێکەوتنەکانیان لەگەڵ خاونکار و بازرگانەکان.