دابەشکردنی کەلوپەلی تەندروستی تایبەت بە ئافرەتان بۆ خێزانەکانی ئاوارەی سوریا بە شێوەی فریاکەوتن لە کامپی کەورگۆسک وبەحرکە و قوشتەپە لە هەولێر
هەزارەها خەلکی سوریا کە زۆربەیان کوردن ووڵاتی خۆیان بەجێ هێشت و رویان لە عێراق کرد بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی ئارام و سەڵامەت لە ئەنجامی شەڕێکی بێبەزەییانەی چەکدارەکانی سوریا کە ببوە هۆی داروخانی ئابووری نەوچەکانیان لە هەمان کاتدا. لێشاوی پەنابەرانی سوریا ئەرکێکی گرانی خستە ئەستۆی کوردستان بەتایبەتی لە رووی دابین نەکردنی هاوکاری و پێداویستیە گرنگەکان لەلایەن کۆمەڵگە نێونەتەوەییەکان. هەرێمی کوردستان توشی ئاستەنگی هات بۆ دابینکردنی تەواوی پێداویستیە حەتمی و گرنگەکان بۆ پەنابەرە سوریەکان. بەشێوەیەکی فراوان و زۆربەی ئەوکەسانەی کە پەرینەوە و ببونە قوربانی ئەو شەڕە منداڵان و ئافرەتان و پیرو پەکەوتەکانن. زۆربەیان دەستبەجێ پێویستیان بە هاوکار و یارمەتی مرۆیی سەرەتایی هەبوو هەروەک سانتی بۆ ئافرەتان و کەلوپەل و پێداویستی تەندروست. روانگە وەک دەستپێشخەریەکی سەرەتایی هەڵسا بە دابەشکردنی ئەم پێداویستیە گرنگانە.
ئامانج: ٣٥٠٠ خێزان
بە دەستهێنان: ٣٥٠٠ گورزە لە پێداویستی تەندروستی تایبەت بە ئافرەتان بۆ هەر خێزانێک دابەشکرا