هاوکاری فریاکەوتنی تەندروستی بۆ سوریا تەمموزی ٢٠١٣

کەسانی لێقەوماو | 10/11/2013
Emergency Medical Aid for Syria

هاوکاری فریاکەوتنی تەندروستی بۆ سوریا تەمموزی ٢٠١٣
لەوکاتەی کە شۆرشی سوریا دەستی پێکرد، چاوەروانی ئەوەی لێنەدەکرا کە رووبەرووی ئەو توندوتیژیە ببێتەوە و ئەم وێرانیە بەدوای خۆیدا بهێنێت. لەم ماوەیەدا ماڵەکان و ئیش وکارە بازرگانیەکان گشتی لەناوچوون. نەخۆشخانەکانیش تەنیا بە تۆپو زریپۆشەکان بۆردومان نەکرابوون، بەڵکو زۆر زیاتر لەوەش تەنانەت توانای ئەوەیان نەمابوو کە یارمەتی نوژداری پێشکەش بە قوربانیانی هێرشەکان بکەن، ئەمە سەرەڕای نەبونی توانای سەرەتایش بۆ پشکنین و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە نەخۆشەکانی رۆژانەیان. بارودۆخی ئاسایش وای لێهاتبوو کە ئەستەم بێت بۆ هەر گروپێکی یارمەتیدەر بتوانێت بچێتە نێو ووڵاتەوە بۆ هاوکاری کردنی بەرکوتوو و لێقەوماوان.
لە حوزەیرانی ٢٠١٣ رێکخراوی خێرخوازی روانگە لە رێگای چەند کەسێکی نێو شاری عامودە هەڵسا بە لێکۆلینەوە و هەڵسەنگاندنی پێویستی تەندروستی بۆ ناوچەکانی شاری عامودەی سەر بە پارێزگای حەسەکە لە سوریا. لە سەرچاوەکەوە بە روانگە راگەیاندرا کە دوو نەخۆشخانە دەستبەجێ پێویستیان بە داودەرمانی چارەسەری و چەند کەلوپەلێکی تەندروستی هەیە کە لەسەرەتای دەستپێکی راپەرینەوە حکومەتی سوریا هیچ پێداویستیەکی نوژداری بۆ ئەم نەخۆشخانانە دابین نەکردوە. لەبەر ئەوە رێکخراوی خێرخوازی روانگە دەست بەجێ دەستیکرد بە رێکخستن و رەوانەکردنی پیداویستی تەندروستی بۆ هەردوو نەخۆشخانە.

١  نەخۆشخانەی داری

٢  نەخۆشخانەی عامودە

جۆری ئەو کەلوپەلانەی دابین کران:
رێکخراوی خێرخوازی روانگە دوو جۆری پێداویستی تەندروستی دابین کردوە
١ داودەرمانی چارەسەرکردن
٢ کەلوپەلی نۆژداری
کە هەموو بەڵگەنامەکان هاوپێچ کراون و لەلایەن نەخۆشخانەکانەوە پشتراست کراونەتەوە.