لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەزگای روانگە بە ئاسانکاری رێکخراوی GIZی ئەڵمانی دەستیکرد بە ئەنجامدانی خولی راهێنانی هەمەجۆر بۆ کارمەندانی کەرتی تایبەت لە سەرتانسەری هەرێمی کوردستان وەك بەشێک لە پڕۆژەی 'بەهێزکردنی توانای لاوانی کارمەند لە کەرتی تایبەت لە رێگەی گەشەپێدانی کارامەیی لە هەرێمی کوردستان'.
راهێنانەکان بەئامانجی باشترکردنی تواناو لێهاتوویی 300 کارمەندی کەرتی تایبەت ئەنجامدەدرێت کە لەبواری جیاوازدا کاردەکەن بۆ پڕ کردنەوەی ئەو کەلێنە پێویستانەی لە شارەزایی کارمەندەکان هەیە، بۆ نموونە لە بوارەکانی و دامەزراندنی بەڕێوەبەسەرچاوە مرۆییەکان، دامەزراندن، بەڕێوەبردنی دارایی، و راهێنانی کارامەیی بۆ گەشەپێدانی کارامەیی کارمەندەکان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە).
پرۆژەکە بە 'راهێنانی بە بازاڕکردن' دەستی پێکرد کە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە پارێزگای دهۆك بەڕێوەچوو و دواتر راهێنانێکی دوو رۆژەی دیکە سەبارەت بە 'بەڕێوەبردنی دارایی' لە هەمان پارێزگا ئەنجام درا. ٣٧ کارمەندی کەرتی تایبەت لە دوو راهێنانەکە سوودمەندبوون.
هەروەها دوو راهێنانی دیکە دەربارەی 'بە بازاڕکردن' لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی پێشکەشکرایە ٣٦ کارمەندی کەرتی تایبەت. راهێنانەکان تا سەرەتای مانگی شوبات بەردەوام دەبن و پارێزگاری هەڵەبجەش لە خۆ دەگرێتەوە بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجی خۆی بۆ سوودگەیاندن بە 300 کارمەند لە سەرتانسەری هەرێمی کوردستان.
کاوە عبدالعزیز 'راهێنەری بە بازاڕکردن' گوتی: زۆر خۆشحاڵم بە بینینی کارمەندی لاوان کە لە باکگراوندی پەروەردەیی جیاوازەوە بەشداری راهێنانەکەیان کردووە. هەموویان زۆر بە پەرۆش بوون لەسەر بابەتەکە.
رێزان (یەکێک لەبەشداربووان) گوتی: چەندین زانیاری و شارەزایی نوێ فێربووین لە رێگە جیاوازەکانی بە بازاڕکردن لە هەمان کاتیشدا فەرمانبەرانی کۆمپانیا جیاوازەکانی ئەم بوارەمان ناسی.
پڕۆژەکە بۆ دۆزینەوەی ئەو شارەزایی و کارامەییە پێویستانە زانیاری کۆکردەوە لە رێگەی ئەنجامدانی فۆرمی هەڵسەنگاندن و گفتووگۆ و چاوپێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیا و خاوەنکارەکان بۆ دۆزینەوەی کارامەییە پێویستەکان و کەلێنی شارەزاییەکان لەنێو کارمەندانی هێزی کاری هەرێمی کوردستان. ئەم پرۆژەیە ئامانجی ئەوەیە کە کارامەیی تەکنیکی کارمەندان زیاد بکات بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانیان بە شێوەیەکی باشتر ئەنجام بدەن. ئەو جۆرە راهێنانانە ئاسانکاری بۆ کارمەندان دابین دەکات بۆ بەدەستهێنانی زانیاری تەکنیکی و فێربوونی کارامەیی نوێ بۆ ئەنجامدانی کاری دیاریکراو و زیادکردنی زانیاری و شارەزایی پەیوەندیدار بە کارەکانیان.
بە هاوبەشی لەگەل دەزگای روانگە، ئەم پروژەیە لە لایەن وەزارەتی فیدراڵیی ئەلمانیا بۆ هەماهەنگی ئابووری و پەرەپێدان )BMZ ) پاڵپشتی دارایی دەکرێت، و لە لایەن )GIZ)پروگرامی ئاسۆی کارکردن )P4E )جێبەجێ دەکرێت.