بەرواری ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، دەزگای روانگە ڕێورەسمی کۆتایی پرۆژەی "دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش"ی ئەنجامدا.
بە مەبەستی هاندانی گەنجانی کچ و کوڕ بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاری پڕۆژە و بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان، بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە کۆمەڵگە. دەزگای روانگە ساڵانە پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش' رادەگەیەنێت بۆ دابینکردنی خەرجی پێداویستی و کەلوپەل و ئامێر تاکو لاوان پڕۆژەکانیان ئەنجام بدەن.
رێورەسمەکە بە ئامادەبوونی خۆبەخشان، نوێنەرانی حکومەت، کۆمپانیا سپۆنسەرەکانی پرۆژەکە، نوێنەرانی ڕێکخراو و کۆمپانیاکان.
د.سالار عوسمان (بریکاری وەزارەتی رۆشەنبیری و لاوان) ئاماژەی بە گرنگی ناونیشانی پرۆژەکە دا و گوتی: (زۆر سوپاسی دەزگای روانگە دەکەین کە هەردەم پشگیری بە کلتوور کردنی کاری خۆبەخشی دەکەن و پێمان دەڵین خۆبەخشتر و دەستپێشخەرتر بین، کاری خۆبەخشی زۆر گرنگە بۆ کۆمەڵگە بە تایبەتی کۆمەڵگەی ئێمە).
عبدالسلام مدني، بهرێوهبهرى گشتى دهزگاى روانگه گوتی: (ڕاستە خۆبەخشان پڕۆژەی خۆبەخشی بە بێ پاداشتی دارایی ئەنجام دەدەن، بەڵام پرۆژەکان پێویستیان بە پاڵپشتی و پشتگیری داراییە بۆ جێبەجێ کردنیان، ئێمە لە دەزگای روانگە پرۆژە سەرکەوتووەکان (لە لایەن لێژنەی دادوەرییەوە) هەڵدەبژێرین و پشگیری داراییان بۆ دەڕەخسێنین و هاوکاریان دەکەین بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژەکانیان و پەرە پێدانی ئەو بیرۆکانەی کە لاوان دەیانەوێت بیکەن بە پرۆژە. هەروەها کاری خۆبەخشی زۆر گرنگە بۆ دەرچووانی زانکۆ بۆ پەرەدان بە تواناکانیان).
پڕۆژەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت کە لە پێنج ئەندام پێکهاتبوون هەڵسەنگاندنیان بۆ پڕۆژەکان ئەنجامدا و پڕۆژە براوەکانیان دەستنیشانکرد:
بەختیار احمد – بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی گەشە پێدانی مەدەنییەت
هودا زەنگەنە - چالاکوانی مەدەنی
ئەفرام عبدالاحد - بەرپرسی ئۆفیسی دەزگای روانگە لە پارێزگای دهۆک
ئاڤان جاف - چالاکوانی مەدەنی
گۆران رەسوول - جێگری بەڕێوەبەری پرۆگرام لە دەزگای روانگە
کۆی ژمارەی پرۆژە پێشکەشکراوەکان لە ساڵی ٢٠١٩ بریتیبوون لە ٢٠٥ پرۆژە لە هەر شەش پارێزگاکە. ( ٦٥ پڕۆژە لە دهۆک، ٥٠ پڕۆژە لە هەولێر، ٤٨ پڕۆژە لە نەینەوا، ٢٩ پڕۆژە لە سلێمانی، ٩ پڕۆژە لە هەڵەبجە، ٤ پڕۆژە لە کەرکووک).
لهساڵى ٢٠١٩, دوانزه پرۆژه ههڵبژێردران و پشتگیری داراییان پێشکەش کرا (٣ پڕۆژە لە هەڵەبجە، ٣ پرۆژە لە دهۆک، ٢ پڕۆژە لە هەولێر، ٢ پڕۆژە لە سلێمانی، ١ پڕۆژە لە کەرکووک و ١ پڕۆژە لە نەینەوا). بە کۆی گشتی ١٠٤ خۆبەخشانی بەشداربوو ١٠٤ (٤٢ کچ - ٦٢ کوڕ). هەروەها ١٦،٤٩٤ کەس لە پڕۆژەکان سوودمەندبوون.
كۆى گشتى بوودجهى ١٢ پرۆژهكە (٣٣.٩٥٨.٥٠٠) ديناری عێراقیە.
لە کاتی مەڕاسیمەکەدا بروانامەی ڕێزلێنان بەسەر گروپە خۆبەخشییەکان و لێژنەی دادوەری پڕۆژەکە پێشکەشکرا.