دەزگای روانگە بە هاوبەشی رێکخراوی GIZی ئەڵمانی خولی راهێنانی هەمەجۆری بۆ کارمەندانی کەرتی تایبەت لە سەرتانسەری هەرێمی کوردستان ئەنجامدا وەك بەشێک لە پڕۆژەی 'بەهێزکردنی توانای لاوانی کارمەند لە کەرتی تایبەت لە رێگەی گەشەپێدانی کارامەیی لە هەرێمی کوردستان'.
ئامانج لەپرۆژەکە باشترکردنی توانای کارمەندان و زیادکردنی بەرهەمهێنان بوو لەبوارە جیاجیاکاندا بە پێی پێداویستی کارمەندان ئەم راهێنانانە یارمەتی دروست کردنی متمانە بە خۆبوون دەدات لای کارمەندان و باشتر تێگەیشتن لە رۆڵ و بەرپرسیارێتییەکانیان.
کۆی گشتی 15 راهێنان لەپارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، و هەڵەبجە) بەڕێوەچوو کە 288 کارمەندی 219 کۆمپانیای کەرتی تایبەت بەشدارییان تێداکردووە و ماوەی هەر ڕاهێنانێک دوو ڕۆژ بوو.
لە رێکەوتی 12 تا 25ی کانوونی دووەم لە هەولێر پێنج راهێنان بەڕێوەچوو کە تێیدا 96 کارمەندی 81 کۆمپانیای کەرتی تایبەت بەشداربوون. بابەتی راهێنانەکانی پارێزگای هەولێر بریتی بوون لە (بە بازاڕکردن، فرۆشتن و خزمەتگوزاری کڕیار، کارگێڕی، پەیوەندی و شارەزایی کۆمپیوتەر). هەروەها لە 9ی کانوونی دووەمەوە راهێنانەکان لە پارێزگای دهۆك دەستیپێکرد و تا 27ی کانوونی دووەم بەردەوام بوو، راهێنانەکان بابەتەکانی (بەبازاڕکردن، بەڕێوەبردنی دارایی، فرۆشتن، خزمەتگوزاری کڕیار و کارگێڕی) لە خۆ دەگرتەوە. و 96 کارمەندی لە 66 کۆمپانیای کەرتی تایبەت سوودمەند بوون.
دواتر راهێنانەکان گوازرانەوە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کە کۆی گشتی 96 کارمەندی 72 کۆمپانیا سوودمەندبوون لەو پێنج راهێنانەی کە دەربارەی ( بە بازاڕکردن، بەڕێوەبردنی دارایی، فرۆشتن و خزمەتگوزاری کڕیار، کارگێڕی) ئەنجامدران.
کۆی گشتی راهێنانە پێشکەشکراوەکان بریتی بوون لە 15 راهێنان کە 288 کارمەند (121 کچ و 167 کوڕ) لە 219 کۆمپانیا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان سوودمەند بوون. سوودمەندانی راهێنانەکان کەسانی (کۆمەڵەی نێوخۆیی، ئاوارە، پەنابەر، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت) لەخۆ دەگرت.
بە هاوبەشی لەگەل دەزگای روانگە، ئەم پروژەیە لە لایەن وەزارەتی فیدراڵیی ئەلمانیا بۆ هەماهەنگی ئابووری و پەرەپێدان )BMZ ) پاڵپشتی دارایی کرا، و لە لایەن )GIZ)پروگرامی ئاسۆی کارکردن )P4E )جێبەجێ کرا.