سەرۆکی هەرێم لە ڕێی دەزگای روانگەوە هاوکاری زیانلێکەوتوانی لافاوی هەولێر دەکات

کەسانی لێقەوماو | 18/12/2021
The KRI President Supports the Flood-affected Families through Rwanga Foundation

دوابەدوای زیانبەرکەوتنی سەدان خێزان لە پارێزگای هەولێر بەهۆی لافاوەوە، رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەرێگەی دەزگای روانگە هاوکاری زیانبەرکەوتوان دەکات.

 

هاوکارییەکان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان دابینکراوە و لەرێگەی دەزگای روانگە دابەشدەکرێت، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەبێت.

هاوکارییەکە بریتییە لە تەرخانکردنی بڕی ١ ملیار دیناری عیراقی. ئەو بڕە پارەیە تایبەت دەکرێت بۆ سێ پێداویستی.

 یەکەم: تەرخانکردنی بۆ کەلوپەل و پێداویستییەکانی ناوماڵ

دووەم: دابیبکردنی ٣ ژەمی خواردن بۆ گشت ئەوخێزانە زیان بەرکەوتوانە. سەرەڕای هاوکاریکردنی خێرا لە پاککردنەوە و رێکخستنەوەی خانوو و باڵەخانە و شەقامە زیانبەرکەوتووەکان کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

 

هاوکارییەکان لە بەرەبەیانی ١٨ی ١٢ی ٢٠٢١ دەستپێدەکات و تا کاتی جێگیربونەوەی خانەوادەکان بەردەوام دەبن.

شایەنی باسە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و، لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای هەولێر بارانی بەخوڕ باری و لافاوی لێکەوتەوە. بەپێی ئاماری بەرگریی شارستانیی هەولێر، بەهۆی لافاوەکەوە زیاتر بە سەدان خێزان زیانیان بەرکەوتووە و چەندکەسێکیش گیانیان لەدەستداوە.