قوتابخانەکان بە هاوکاری رێکخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی و پشتگیری دارایی وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هاوكاری ئابوری و گەشە پێدان (BMZ) نۆژەنکرانەوە.
بەرواری ١١، ١٢ و ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، دەزگای روانگە لە سێ رێوڕەسمدا کۆتایی بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ١٥ قوتابخانە هێنا و بە ئامادەبوونی د. پشتیوان صادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مارك ليفيسك، بەرپرسی گەشەپێدانی ئابوری و پرۆگرامەکانی گوزەران، عبدالسلام مدنی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە رادەستی وەزارەتی پەروەردە کرانەوە.
لە رێگەی پڕۆژەکە ١٥ قوتابخانە نۆژەنکرانەوە. لە هەولێر١٠ قوتابخانه نۆژه‌نکرانەوە کە بریتیبوون لە ئاماده‌یی پیشه‌سازی وه‌ستا ره‌جه‌ب، قوتابخانه‌ی (قازی محمد)ی بنه‌ڕه‌تی تێکه‌ڵاو، ئاماده‌یی پیشه‌سازی هه‌ولێر، قوتابخانه‌ی (بابان)ی بنه‌ڕه‌تی تێکه‌ڵاو، قوتابخانه‌ی (شه‌ره‌فکه‌ندی)ی بنه‌ڕه‌تی تێکه‌ڵاو، قوتابخانه‌ی (شادی)ی بنه‌ڕه‌تی تێکه‌ڵاو، باخچه‌ی منداڵانی ئازادی، قوتابخانه‌ی (کوێستان)ی بنه‌ڕه‌تی تێکه‌ڵاو، خوێندنگای (مەهاباد) ی بنەڕەتی کچان و قوتابخانەی باواجی بنەڕەتی تێکه‌ڵاو.
هەروەها لە دهۆک ٥ قوتابخانه له دەورووبەر و ناوه‌وه‌ی شار نۆژەنکرانەوە کە بریتیبوون لە قوتابخانا ( زێوکا عه‌بوی) يا سه‌ره‌تایی یا تیکه‌ل، قوتابخانا ( ئاشتى) يا ئاماده‌یی یا تیکه‌ل، قوتابخانا ( له‌پ زێر) یا ناڤنجی یا کوران، قوتابخانا (بانه‌صور) يا سه‌ره‌تایی یا تیکه‌ل و قوتابخانا ( زانكو ) يا سه‌ره‌تایی یا تیکه‌ل.
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە لە رێوڕەسمەکە ئامادەبوو و گوتی '' ئێمە زۆر سوپاسی دەزگای روانگە و رێکخراوی (GIZ) و وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هاوكاری ئابوری و گەشە پێدان (BMZ) دەکەین بۆ نۆژەنکردنەوەی ١٥ قوتابخانەی دیکە. هەروەها حکومەتی ئەڵمانیا زۆر پشتگیر و هاوکاربووە بۆ سیستەمی پەروەردە و قوتابخانەکانمان''.
تێکڕای سوودمەندبوانی پڕۆژەکە ٨،٥٧٢ کەس بوون کە لە نیوانیاندا ٧،٥٨١ قوتابی و مامۆستا بوون. هەروەها پڕۆژەکە دەرفەتی کاری رەخساند بۆ ٩٨٥ کەس لە هەولێر و دهۆك کە لە نێوانیاندا ئافرەت، خاوەن پێداویستی تایبەت و ئاوارە هەبوون.
مارك ليفيسك، بەرپرسی گەشەپێدانی ئابوری و پرۆگرامەکانی گوزەرانی GIZ سوپاسی تیمەکانی دەزگای روانگە و ئەو کەسانەی کرد کە بەشداربوون لە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکەن. هەروەها گوتی '' زیاتر لە ٢ ساڵ و نیوە لەگەڵ دەزگای روانگە کاردەکەین. لە رێگەی ئەم پڕۆژەیە ١٥ قوتابخانە نۆژەنکرانەوە و هەروەها پشتگیری دارایی دابیبکرد بۆ لاوان و خانەوانەی کەمدەرامەت. هەروەها پڕۆژەکە پشتیرییەکە لە قوتابی ومامۆستایان''.
عبدالسلام مدنی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە باسی لە ئامانجی پڕۆژەکە کرد و گوتی '' دوو ئامانج هەبوون لە ئەنجامدانی پڕۆژەکە. یەکەمیان: نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و دروستکردنێکی کەشێکی گونجاو بۆ فێربوون. ئامانجی دوەەمیان: دابینکردنی کار و زیادکردنی پارە لە بازاڕ''.
پرۆژه‌كه بریتی بوو له نۆژه‌نكردنه‌وه و دابینکردنی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی قوتابخانه‌كان. ده‌رخسته به پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی قوتابخانه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئه‌ندازیاریی ده‌زگای روانگه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌ت و كارگێری قوتابخانه‌كان سازكران. كاره‌كان به پێی پێویست، چاككردنه‌وه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره و كاره‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره كاره‌باییه‌كان و چاككردنه‌وه‌ی درز و كاری له‌بخكردن و بۆیه‌كردن و خاوێنكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی گرتەوە.
جێگەی باسکردنە، ئەوە بۆ سێیەم جارە دەزگای روانگە و رێکخراوی GIZ بە پاڵپشتی دارایی دارایی وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هاوكاری ئابوری و گەشە پێدان ( BMZ) پڕۆژەی لەم جۆرە ئەنجام دەدەن، کە لە رێگەیەوە ٤٠ قوتابخانە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک نۆژەنکراونەتەوە.