لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای ڕوانگە بۆ خێزانی شەهیدانی دژ بە داگیرکەرانی کوردستان بۆ جاری سێهەم هاوکاری گەیاندە دەستی خێزانەکانیان لە شاری سلێمانی.
بەرواری ١٩ی ئەیلولی ٢٠١٥ دەزگای ڕوانگە نوسینگەی سلێمانی هاوکاری خێزانی شەهیدانی شاری سلێمانی و دەوروبەری کرد کە بە هۆی چەند هۆکارێکی تایبەت بەخۆیان نەیان توانیبوو ئامادەی رێورەسمی دابەشکردنی هاوکارییەکان بن لە جارانی پێشووتردا کە لە شاری سلێمانی ساز کرابوو.
هاوکارییەکان بریتیبوون لە ١٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی و رێزنامەی هاوسۆزی دەزگای ڕوانگە بۆ هەر خیزانێک.
دەزگای ڕوانگە لە مانگی ئاداری ٢٠١٥ دەستی کرد بە هەڵمەتێکی کۆمەک کۆرکردنەوە لەسەر ئاستی ناوەخۆیی و نێودەوڵەتی بەمەبەستی هاوکاری کردنی خێزانی ئەو شەهیدانەی کە لە پێناو سەروەری خاک و پاراستنی کوردستانیان گیانی خۆیان کردە قوربانی. لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا توانرا بۆ ١٢٠٠ خێزان لە زاخۆوە تا خانەقین ١٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی و رێزنامەیەک ببەخشێتە خانەوادەکانیان.