بەرواری ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩، قوتابخانەی لارای ناحکومی فیستڤاڵی ساڵانەی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای روانگە ئەنجام دا تاوەکو لەم رێگەیەوە کۆمەک کۆبکرێتەوە بۆ یارمەتی دانی منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە.
فیستیڤاڵەکە لە ژێر ناونیشانی " با هەموومان فریشتە توشبووەکان لە شێرپەنجە بپارێزین" ئەنجمدرا و قوتابخانەی (لارا)ی ناحکومی وەک خەم و هاوسۆزییەک بۆ ئەو منداڵانەی کە تووشی شێرپەنجە بوون، هەستا بە ئانجام دانی فیستڤاڵی ساڵانەی، کە تێدا شانۆگەری بە ناوبانگی هەریەک لە The Tempest"ی شکسپیر و “Ode to Joy"ی بتهۆڤن ، تێدا نمایش کرا لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا.
مامۆستا بەفرین دزەیی، بەڕێوبەری قوتابخانەی لارای ناحکومی ، گوتی " دەمانەوێ ببین بە باوەشێك، ببین بە هانایەک بۆ دەستێکی بەزەی بەسەر مناڵانی پەپولەی ئاسای توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە".
فیستیڤاڵەکە بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای روانگە و بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو، IFC و DotTex ئەنجامدرا.
بەڕێوبەری گشتی جێبەجێ کاری دەزگای روانگە، عبدالسلام مەدەنی،گوتی " ئێمە لێرەین تاوەکو باسی ژیان بکەین نەک مەرگ. هەروەها تا چەند دەکرێت ژیان بە ژیانیش ببەخشین و ژیانەوە بەو منداڵانە بدەین کە لە دەوروبەری ئیمەدان''.
جیا لە داهاتی فرۆشتنی بلیتەکان، قوتابخانەی لارا بڕی ($١٠٠٠) هەزار دۆلار و دەزگای روانگە بڕی ($١٥٠٠) هەزارو پینج سەد دۆلاریان بەخشییە پڕۆژەکە، کە دواتر پڕۆژەیەکی پێ ئەنجامدەدرێت بۆ یارمەتی دانی منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە.